Sök på hemsidan

Kontakt

sherzad mustafa
‌Lindhemsvägen 48
194 51 Upplandsväsby
Sweden. stockholm

00946-0709532253

sherzad_mustafa@hotmail.com

فیربوون له‌ ئه‌زمونه‌وه‌

02.01.2014 12:03

     

فیربوون له‌ ئه‌زمونه‌وه‌. 

 

زۆرجار که‌ قسه‌ له‌گه‌ل یه‌کیک ئه‌که‌یت و باسی ئه‌وه‌ی بۆئه‌که‌یت که‌ هه‌ق وابوو چیبکات، له‌وه‌لامدا ئه‌لیت ئاخر راست ئه‌که‌یت،من وا ئه‌که‌م به‌لام ئه‌و وا ناکات، کاکه‌ سودی نیه‌ له‌گه‌لی، من هه‌ر باشبم و ئه‌و خۆی نه‌گۆڕیت چیبکه‌م؟

 

ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ چیما پیده‌ڵیت؟

کاتیک که‌ تۆ بتوانیت ده‌ستبگریت به‌سه‌ر هه‌ستونه‌سته‌کانتا و به‌وشیوه‌یه‌ ره‌فتاربکه‌یت که‌ خۆت هه‌لیئه‌بژیریت، مانای وایه‌ تۆ گه‌یشتویته‌ پله‌یه‌کی به‌رز له‌ په‌یبردن به‌ خودی خۆت و توانای خۆت که‌ ئه‌وه‌ی بۆ خۆت باشه‌ ئه‌وه‌ ئه‌که‌یت، هیچ هیزیکی ده‌ره‌کی ناتوانیت ئه‌و به‌لانسه‌ی که‌ مرۆڤی په‌یبردوبه‌ راستیه‌کانی ژیان گه‌یشتویه‌تیه‌ تیکی بدات و به‌لاریدا بیبات، به‌مانای ئه‌وه‌ی که‌ تۆ خاوه‌نی خۆتی، کاتیکیش مرۆڤ گه‌یشته‌ ئه‌و پله‌ به‌رزه‌ ئیتر توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌و پله‌یه‌دا بمینیته‌وه‌ خۆی نه‌گۆڕیت له‌به‌ر نه‌گۆرانی بارودۆخی که‌سانی تر.

ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ێنیت که‌ هه‌سته‌کانت زاده‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قوله‌ که‌ له‌و بروایه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ تۆ پیی گه‌یشتویت به‌ ئه‌زمونی خۆت، ئه‌م هه‌ستانه‌ دواجار ئه‌بن به‌ ووشه‌و ووشه‌کانت ئه‌بن به‌ کردار و کرداره‌کانت ئه‌بن به‌ نیشانه‌ی که‌سایه‌تیی خۆت.

به‌لام مرۆڤ چۆن ئه‌گاته‌ ئه‌و پله‌یه‌و که‌سی به‌هیز کییه‌؟

هه‌ریه‌که‌مان ژیانیکی تایبه‌تی خۆی ژیاوه‌ و به‌ جۆره‌ها تاقیکردنه‌وه‌ و حاله‌تدا تیپه‌ڕیوه‌ که‌ جیاوازه‌ له‌ که‌سانی تر، هه‌ریه‌که‌مان جۆره‌ بیروباوه‌ریکی هه‌یه‌ که‌ خۆی بروای پییه‌تی و خۆی وا ئه‌زانیت که‌ خاوه‌نی ئه‌و بروایه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ واشنه‌بیت، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی خۆی تیکه‌لبکات له‌گه‌ل کاسانیک که‌ ئه‌و به‌باشیان ئه‌زانیتم هه‌ربۆیه‌شه‌ به‌رگری له‌و بیرباوه‌ره‌ئه‌کات، دیاره‌‌ که‌سانیک که‌ که‌سایه‌تیان به‌هیز بیت ئه‌وه‌نده‌ پیویستان به‌وه‌ نیه‌، جونکه‌ خۆیان ریگای راستی ئه‌دۆزنه‌وه‌ و خۆیان ئه‌بن به‌ نمه‌نه‌ی خۆیان

ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ جۆریک له‌ به‌لانس هه‌یه‌ له‌ ژیانیاندا

مرۆڤ زۆر رووی هه‌یه‌ که‌ به‌هه‌موویان ئه‌توانن ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ به‌هیزه‌ یان بیهیزه‌ درووست بکه‌ن بۆی

زۆرجار ئه‌بینین که‌سانی ده‌وله‌مه‌ند، به‌ناوبانگ، به ده‌سه‌لات، یان وه‌رزشه‌وانی به‌ناوبانگ هه‌ن، له‌ رووی ده‌ره‌وه خه‌لکی ئیره‌ییان پیده‌بات و هیواداره‌ که‌ وه‌کو ئه‌مان بیت، به‌لام ئه‌مان خۆیان له‌ ناخیاندا خۆشبه‌خت نین و ئاواته‌خوازن هه‌رچی هه‌یانه‌ نه‌یانبوایه‌ به‌لام خۆشبه‌خت بونایه‌، ئه‌مه‌ بۆ، له‌ کاتیکدا ئه‌مانه‌ ئه‌توانن که‌ هه‌موو شتیک که‌ بیانه‌ویت به‌ده‌ستی بهینن؟ به‌لام ناتوانن ته‌نها بۆ ساتیکیش خۆشبه‌خت بن. نمو‌نه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ خۆیان کوشتوه‌ له‌ به‌ناوبانگه‌کانی دنیا یه‌کجار زۆره‌.

‌مرۆڤ ئه‌بیت بزانیت ئه‌و به‌لانسه‌ چیه‌ که‌ ئه‌یکات به‌ که‌سیکی خۆشبه‌خت.

ئه‌گه‌ر وائه‌زانیت ئه‌و به‌ به‌دستهینانی سه‌روه‌توسامانی زۆر خۆشبه‌خت ئه‌بیت، با تاقیبکاته‌وه‌، به‌لام ئه‌وکاته‌ ئه‌مه‌ له‌سه‌ر حسابی لایه‌نه‌کانی تر ئه‌بیت. ئه‌وه‌  له‌یاد نه‌کات له‌ لایه‌نی تر زۆره‌ بۆ مرۆڤ که‌ پیویستی پیی هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌‌ی به‌خته‌وه‌ربیت.

ئه‌گه‌ر وائه‌زانیت  به‌ به‌دستهینای ده‌سه‌لاته‌ با تاقیبکاته‌وه‌ به‌‌لام ئه‌بیت بزانیت که‌ لایه‌نه‌کانی تری ژیانی له‌ کیس ئه‌چیت.

ئه‌گه‌ر وائه‌زانیت که‌ ته‌نها به‌ خواپه‌رستی و پارانه‌وه‌ له‌خوا ئه‌توانیت خۆشبه‌خت بیت ئه‌وه‌ با تاقیبکاته‌وه‌، به‌لام ئه‌بیت ئه‌وه‌ بزانیت که‌ ئیمان و خواپه‌رستی پیویستی به‌ لایه‌نی تری ژیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ کاملی بگه‌یت به‌ دیداری خوا

ئه‌گه‌ر وا ئه‌زانیت که‌ جلوبه‌گ و له‌ش جوانی خۆشبه‌ختی ئه‌کات با تاقیبکاته‌وه‌، به‌لام ئه‌بیت ئه‌وه‌ بزانیت که‌ له‌هه‌مان کاتدا که‌ ئه‌و ئه‌وشته‌ باشه‌ ئه‌کات بۆخۆی و بۆ له‌شی خۆی، لایه‌نه‌کانی تری ژیانی پشتگوێ ئه‌خات

 

ئه‌گه‌ر وا ئه‌زانیت که‌ ئه‌و گه‌یشتوته‌ پله‌یه‌کی زانستی وا که‌ ئیتر پیویستی به‌ زانیاری و زانستی تازه‌ نیه‌، ئه‌وه‌ با سه‌رپشک بیت که‌ زانیاریه‌کانی تا ئه‌وکاته‌ بڕ ئه‌کات که‌ وازی لیهیناوه‌، لیره‌ به‌دواوه‌ زانیاریه‌کانی ئه‌وه‌نده‌ به‌سود نین، چونکه‌ ژیان ناوه‌ستیت له‌ پیشکه‌وتن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پیویستی به‌ زانستو زانیاری تر نیه‌

ئه‌گه‌ر ئه‌ ئه‌زانیت که‌ ئه‌توانیت به‌بی کۆمه‌لگا و خزم وخیزان ژیان به‌ریته‌سه‌ر و ئه‌خته‌وه‌ریش بیت ئه‌وه‌

ئه‌بیت بزانیت که‌ ژیانی کۆمه‌لایه‌تی مانای به‌یه‌که‌وه‌ ژیان و یارمه‌تی و گۆرینه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی .

 هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌توانیت بکه‌یت و هه‌موو که‌سیک ئه‌گه‌ر بروای به‌وه‌ هه‌بیت که‌ ئه‌یه‌ویت و هه‌ولی بۆدات و به‌رده‌وام بیت له‌ داواکه‌ی ئه‌وه‌ یاسای راکیشانی هیز بۆلای خۆمان پیمان ئه‌لیت که‌ هیچ شتیک مه‌حال نیه‌و هیچ که‌سیک نیه‌ که‌ نه‌توانیت بگاته‌ ئامانجه‌کانی، جا ج سه‌روه‌توسامانبیت، ده‌سه‌لات بیت، یان گه‌یشتن بیت به‌ که‌سیک، یان هه‌ر پله‌یه‌کی زانستی بیت،

به‌لام مرۆڤ ئه‌بیت ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌یه‌که‌وه‌ بکات و به‌لانسیک دانیت بۆ ره‌چاوکردنی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌یه‌که‌وه‌، به‌بی ره‌چاوکردنی ئه‌م به‌لانسه‌ مه‌حاله‌ بتوانیت خۆشبه‌خت بیت، ئه‌گه‌ر ئامانجت خۆشبه‌ختیه‌.

هه‌موو ئه‌مانه‌، له‌ ته‌ندروستی، له‌ پاره‌، له‌ خیزان، له‌ کۆمه‌لگا، له‌ ئیمانداری، له‌وه‌رگرتنی زانستو زانیاری، کاری خۆبه‌خشی. به‌یه‌که‌وه‌ ئه‌تکا به‌ مرۆڤیکی خۆشبه‌خت و خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی پته‌و ونه‌گۆڕ ، که‌ جیگای متمانه‌ی کۆمه‌لگاکه‌ت  بیت و به‌پیی بارودۆخ خۆت نه‌گۆری  و نه‌هیلیت که‌ هه‌ستومزاجی که‌سانی ده‌وروبه‌ر کارت تیبکات و گوی به‌وه‌ بده‌یت که‌ ئه‌و وه‌کو تۆ ناکات. تۆ خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی له‌م حاله‌ته‌دا که‌ که‌سانیک که‌ به‌لانسیان له‌ده‌ستداوه‌ ناتوانن هه‌ستونه‌ستی تۆ تیکبده‌ن به‌وه‌ی که‌ ئه‌وان هه‌ستونه‌ستیان له‌ پله‌یه‌کی نزمتردایه‌.

لیره‌دا باشه‌ ئه‌وه‌ بلین که‌ سه‌رنجی خۆت بده‌یت و بزانیت که‌ ئایا ئه‌و هه‌سته‌ نیگه‌تیڤه‌ی ئه‌و کاری کردۆته‌سه‌ر هه‌ستی پۆزه‌تیڤی تۆ، ئه‌گه‌ر کاری خراپی کردۆته‌سه‌رت مانای وایه‌ جارێ تۆ ماوته‌ ببیت به‌ که‌سیکی ئه‌وه‌نده‌ ژیر که‌ زۆرجار مرۆڤ به‌هه‌له‌ وا له‌خۆی ئه‌گات. بۆیه‌ زۆر له‌ مرۆڤه‌ نمونه‌ییه‌کانی ژیان ئه‌لین که‌ ئیمه‌ له‌ نه‌زانه‌وه‌ فیری زانیاری ئه‌بین.