Blogg
کێ ئاسوده‌یه؟
04.01.2014 20:22
کێ ئاسوده‌یه؟.............................. …………………………………………
مرۆڤ به‌و که‌سه ئه‌ڵین که ژیانه‌وه‌ریکه به‌هۆی په‌یوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تیه‌وه ئه‌بیت به مرۆڤ.
به‌ڵام ئه‌بیت ئه‌م مرۆڤه چۆن بیت بۆئه‌وه‌ی رێزی هاومرۆڤه‌کانی خۆی به‌ده‌ست بهینیت و بۆئه‌وه‌ی مرۆڤیکی به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ژیانی خۆیداو بتوانیت ئه‌م ژیانه به‌جیبهیڵێت نه‌ختیک باشتر له‌وکاته‌ی که خۆی تێیدا هاتوه‌ته ژیانه‌وه.
بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ له ژیان بگات و تیگه‌یشتنی هه‌بیت بۆ ده‌وروبه‌ر، ئه‌بیت زۆر هه‌ولی دابیت و ئه‌بیت به هڵه‌ی زۆردا رۆیشتبیت و سه‌رنجی زۆر هه‌ڵه‌ی دابیت و توانیبیتی سودیان لیوه‌رگریت.ئه‌گینا نا‌توانیت بگاته ئه‌و شوینه‌ی که ببیت به سرنجده‌ریکی باش بۆ ژیان. ئه‌وسا ئه‌و که‌سه ئه‌توانیت که‌سایه‌تیه‌کی به‌هیز بۆخۆی درووست ب‌کات که به‌مانای ووشه ئه‌توانیت پیی بلیت مرۆڤ. بۆئه‌مه‌ش هه‌لبه‌ته ئه‌بیت ئه‌و که‌سه گه‌یشبیته هه‌ندیک راستی له ژیاندا و ئه‌و راستیانه ب‌کات به ریره‌وی ژیانی خۆی.
ڕاسگۆیی
له‌و که بناغانه‌ی بۆ که‌سایه‌تیه‌کی به‌هیز پیویسته و به‌پله‌ی یه‌که‌م دیت راستگۆییه. راستگۆیی له‌گه‌ل خۆت به پله‌ی یه‌که‌م، چو‌نکه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆنهب
یت له‌گه‌ل خۆت،هه‌رگیز نا‌توانیت راستگۆبیت له‌گه‌ل کۆمه‌ل. راستگۆیی به‌مانای درۆ نه‌کردن، ده‌رۆ نه‌کردن به‌شیوه‌ی متله‌ق، چو‌نکه مرۆڤی درۆزن، مرۆڤیکی ترسنۆکه، مرۆڤی ترسنۆک مانای وایه سه‌ربه‌ستی خۆی له ده‌ست ئه‌دات، مرۆڤی درۆزن ئه‌بیت راستیه‌کان بشاریته‌وه و هه‌میشه له دله راوکیدا بیت که پیینه‌زانن، مرۆڤیک که له دڵه‌ڕاوکیدا بژی مانای وایه که مرۆڤیکی سه‌ربه‌ست نیه، که مرۆڤ سه‌ربه‌ست نه‌بوو مانای وایه ئاسوده نابیت.
به‌ندایه‌تی
مرۆڤ ئاسوده نابیت ئه‌گه‌ر خۆی ب‌کات به (به‌نده) به‌نده بۆ هه‌رجیه‌ک بیت، به‌نده بۆ سه‌روه‌توسامان، به‌نده بۆ که‌سیک، به‌نده بۆ بیرورایه‌ک، به‌نده بۆ شتومه‌ک و مالی دنیا. به‌نده بۆ خواستیک و هه‌ستیک و حه‌زیک، جا هه‌رچیه‌ک بیت. مرۆڤیک که به‌نده بیت توشی دله‌راوکی ئه‌بیت له‌وه‌ی که حه‌زه‌که‌ی یان ئه‌و شته‌ی هه‌یه‌تی له‌ده‌ستیبچیت. مرۆڤ هه‌موو هزرو بیری خۆی سه‌رف ئه‌کات بۆئه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌ی به‌ندیه‌تیه‌که‌ی خۆی بپاریزیت، ترسی هه‌یه له له‌ده‌ستچونی ئه‌وه‌ی به‌ندیکردوه. ئه‌و ترسه‌و ئه‌و دله‌راوکییه، مرۆڤ دورئه‌خاته‌وه له هه‌سته باشه‌کانی تری. مرۆڤیک که به‌نده بوو نا‌توانیت ئاسوده بیت، مه‌رجی مرۆڤایه‌تی که خۆشه‌ویستیه بۆ ژیان له ده‌ست ئه‌دات.
قبولکردن
مرۆڤی ئاسوده خۆی خۆیه‌تی و خه‌لکی قبول ئه‌کات وه‌کو خۆیان، هه‌ولنادات که‌س بگۆریت و خۆشیئه‌وین وه‌کو خۆیان نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌یه‌ویت. مرۆڤی ئاسوده دلخۆشه به‌بوونی که‌سانی جیاواز هه‌رچیه‌ک بن.
مرۆڤی ئاسوده به‌هه‌مان شیوه و به‌هه‌مان ده‌م به پیکه‌نینه‌وه پیشوازی که هه‌مووان ئه‌کات، ئه‌و خۆی ناکات به حکمدار به‌سه‌ر ئه‌وانی تره‌وه. ئه‌و خۆی وه‌کو ئه‌وان ئه‌بینیت هه‌رچه‌ند پایه‌و مه‌قامی زانستی و دینی و دنیایی له‌وان جیاوازتربیت. هه‌مووان لای ئه‌و وه‌کو یه‌کن و خۆشی یه‌کیکه له‌وان.
ئامانجی مرۆڤی ئاسوده ئه‌وه‌یه که خۆشبه‌خی بیت، خۆشبه‌خت بیت به‌وه‌ی هه‌یه، خۆشبه‌خت بیت به‌بوونی ئه‌وانیتریش، خۆشبه‌خت بیت که ئه‌ویش به‌شیکه له گه‌ردوون.
ئه‌م مرۆڤه کێیه و چۆن مرۆڤ ئه‌گاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته که بیه‌ویت و کاربۆئه‌وه ب‌کات که ئاسوده بیت؟ بۆچی ئاسوده‌یی ئه‌وه‌نده گرنگه وله‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌نده سه‌خته که بیگه‌ینێ؟ ئایا سه‌یر نیه که مرۆڤ خۆی به‌ده‌ستی خۆی سه‌ربه‌ستی خۆی له‌ده‌ست ئه‌دات بۆئه‌وه‌ی خۆی بخاته ژیر کۆسپ و به‌ندی به‌ندایه‌تیه‌وه به‌ده‌ستی خۆی؟ ئه‌مانه و گه‌لیک پرسیار پیویستی به قسه‌وباسه.
فیربوون له ئه‌زمونه‌وه
02.01.2014 12:03فیربوون له ئه‌زمونه‌وه.
زۆرجار که قسه له‌گه‌ل یه‌کیک ئه‌که‌یت و باسی ئه‌وه‌ی بۆئه‌که‌یت که هه‌ق وابوو چیبکات، له‌وه‌لامدا ئه‌لیت ئاخر راست ئه‌که‌یت،من وا ئه‌که‌م به‌لام ئه‌و وا ناکات، کاکه سودی نیه له‌گه‌لی، من هه‌ر باشبم و ئه‌و خۆی نه‌گۆڕیت چیبکه‌م؟
ئه‌م په‌ره‌گرافه چیما پیده‌ڵیت؟
کاتیک که تۆ بتوانیت ده‌ستبگریت به‌سه‌ر هه‌ستونه‌سته‌کانتا و به‌وشیوه‌یه ره‌فتاربکه‌یت که خۆت هه‌لیئه‌بژیریت، مانای وایه تۆ گه‌یشتویته پله‌یه‌کی به‌رز له په‌یبردن به خودی خۆت و توانای خۆت که ئه‌وه‌ی بۆ خۆت باشه ئه‌وه ئه‌که‌یت، هیچ هیزیکی ده‌ره‌کی نا‌توانیت ئه‌و به‌لانسه‌ی که مرۆڤی په‌یبردوبه راستیه‌کانی ژیان گه‌یشتویه‌تیه تیکی بدات و به‌لاریدا بیبات، به‌مانای ئه‌وه‌ی که تۆ خاوه‌نی خۆتی، کاتیکیش مرۆڤ گه‌یشته ئه‌و پله به‌رزه ئیتر توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که له‌و پله‌یه‌دا بمینیته‌وه خۆی نه‌گۆڕیت له‌به‌ر نه‌گۆرانی بارودۆخی که‌سانی تر.
ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌ێنیت که هه‌سته‌کانت زاده‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قوله که له‌و بروایه‌وه هاتوه که تۆ پیی گه‌یشتویت به ئه‌زمونی خۆت، ئه‌م هه‌ستانه دواجار ئه‌بن به ووشه‌و ووشه‌کانت ئه‌بن به کردار و کرداره‌کانت ئه‌بن به نیشانه‌ی که‌سایه‌تیی خۆت.
به‌لام مرۆڤ چۆن ئه‌گاته ئه‌و پله‌یه‌و که‌سی به‌هیز کییه؟
هه‌ریه‌که‌مان ژیانیکی تایبه‌تی خۆی ژیاوه و به جۆره‌ها تاقیکردنه‌وه و حاله‌تدا تیپه‌ڕیوه که جیاوازه له که‌سانی تر، هه‌ریه‌که‌مان جۆره بیروباوه‌ریکی هه‌یه که خۆی بروای پییه‌تی و خۆی وا ئه‌زانیت که خاوه‌نی ئه‌و بروایه‌یه، هه‌رچه‌نده واشنه‌بیت، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی خۆی تیکه‌لبکات له‌گه‌ل کاسانیک که ئه‌و به‌باشیان ئه‌زانیتم هه‌ربۆیه‌شه به‌رگری له‌و بیرباوه‌ره‌ئه‌کات، دیاره که‌سانیک که که‌سایه‌تیان به‌هیز بیت ئه‌وه‌نده پیویستان به‌وه نیه، جونکه خۆیان ریگای راستی ئه‌دۆزنه‌وه و خۆیان ئه‌بن به نمه‌نه‌ی خۆیان
ئه‌م جۆره که‌سانه جۆریک له به‌لانس هه‌یه له ژیانیاندا
مرۆڤ زۆر رووی هه‌یه که به‌هه‌موویان ئه‌توانن ئه‌و که‌سایه‌تیه به‌هیزه یان بیهیزه درووست بکه‌ن بۆی
زۆرجار ئه‌بینین که‌سانی ده‌وله‌مه‌ند، به‌ناوبانگ، به ده‌سه‌لات، یان وه‌رزشه‌وانی به‌ناوبانگ هه‌ن، له رووی ده‌ره‌وه خه‌لکی ئیره‌ییان پیده‌بات و هیواداره که وه‌کو ئه‌مان بیت، به‌لام ئه‌مان خۆیان له ناخیاندا خۆشبه‌خت نین و ئاواته‌خوازن هه‌رچی هه‌یانه نه‌یانبوایه به‌لام خۆشبه‌خت بونایه، ئه‌مه بۆ، له کاتیکدا ئه‌مانه ئه‌توانن که هه‌موو شتیک که بیانه‌ویت به‌ده‌ستی بهینن؟ به‌لام ناتوانن ته‌نها بۆ ساتیکیش خۆشبه‌خت بن. نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که خۆیان کوشتوه له به‌ناوبانگه‌کانی دنیا یه‌کجار زۆره.
مرۆڤ ئه‌بیت بزانیت ئه‌و به‌لانسه چیه که ئه‌یکات به که‌سیکی خۆشبه‌خت.
ئه‌گه‌ر وائه‌زانیت ئه‌و به به‌دستهینانی سه‌روه‌توسامانی زۆر خۆشبه‌خت ئه‌بیت، با تاقیبکاته‌وه، به‌لام ئه‌وکاته ئه‌مه له‌سه‌ر حسابی لایه‌نه‌کانی تر ئه‌بیت. ئه‌وه له‌یاد نه‌کات له لایه‌نی تر زۆره بۆ مرۆڤ که پیویستی پیی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ربیت.
ئه‌گه‌ر وائه‌زانیت به به‌دستهینای ده‌سه‌لاته با تاقیبکاته‌وه به‌لام ئه‌بیت بزانیت که لایه‌نه‌کانی تری ژیانی له کیس ئه‌چیت.
ئه‌گه‌ر وائه‌زانیت که ته‌نها به خواپه‌رستی و پارانه‌وه له‌خوا ئه‌توانیت خۆشبه‌خت بیت ئه‌وه با تاقیبکاته‌وه، به‌لام ئه‌بیت ئه‌وه بزانیت که ئیمان و خواپه‌رستی پیویستی به لایه‌نی تری ژیانه بۆ ئه‌وه‌ی به کاملی بگه‌یت به دیداری خوا
ئه‌گه‌ر وا ئه‌زانیت که جلوبه‌گ و له‌ش جوانی خۆشبه‌ختی ئه‌کات با تاقیبکاته‌وه، به‌لام ئه‌بیت ئه‌وه بزانیت که له‌هه‌مان کاتدا که ئه‌و ئه‌وشته باشه ئه‌کات بۆخۆی و بۆ له‌شی خۆی، لایه‌نه‌کانی تری ژیانی پشتگوێ ئه‌خات
ئه‌گه‌ر وا ئه‌زانیت که ئه‌و گه‌یشتوته پله‌یه‌کی زانستی وا که ئیتر پیویستی به زانیاری و زانستی تازه نیه، ئه‌وه با سه‌رپشک بیت که زانیاریه‌کانی تا ئه‌وکاته بڕ ئه‌کات که وازی لیهیناوه، لیره به‌دواوه زانیاریه‌کانی ئه‌وه‌نده به‌سود نین، چو‌نکه ژیان ناوه‌ستیت له پیشکه‌وتن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پیویستی به زانست‌و زانیاری تر نیه
ئه‌گه‌ر ئه ئه‌زانیت که ئه‌توانیت به‌بی کۆمه‌لگا و خزم وخیزان ژیان به‌ریته‌سه‌ر و ئه‌خته‌وه‌ریش بیت ئه‌وه
ئه‌بیت بزانیت که ژیانی کۆمه‌لایه‌تی مانای به‌یه‌که‌وه ژیان و یارمه‌تی و گۆرینه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی .
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌توانیت بکه‌یت و هه‌موو که‌سیک ئه‌گه‌ر بروای به‌وه هه‌بیت که ئه‌یه‌ویت و هه‌ولی بۆدات و به‌رده‌وام بیت له داواکه‌ی ئه‌وه یاسای راکیشانی هیز بۆلای خۆمان پیمان ئه‌لیت که هیچ شتیک مه‌حال نیه‌و هیچ که‌سیک نیه که نه‌توانیت بگاته ئامانجه‌کانی، جا ج سه‌روه‌توسامانبیت، ده‌سه‌لات بیت، یان گه‌یشتن بیت به که‌سیک، یان هه‌ر پله‌یه‌کی زانستی بیت،
به‌لام مرۆڤ ئه‌بیت ئه‌مانه هه‌مووی به‌یه‌که‌وه ب‌کات و به‌لانسیک دانیت بۆ ره‌چاوکردنی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌یه‌که‌وه، به‌بی ره‌چاوکردنی ئه‌م به‌لانسه مه‌حاله بتوانیت خۆشبه‌خت بیت، ئه‌گه‌ر ئامانجت خۆشبه‌ختیه.
هه‌موو ئه‌مانه، له ته‌ندروستی، له پاره، له خیزان، له کۆمه‌لگا، له ئیمانداری، له‌وه‌رگرتنی زانست‌و زانیاری، کاری خۆبه‌خشی. به‌یه‌که‌وه ئه‌تکا به مرۆڤیکی خۆشبه‌خت و خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی پته‌و ونه‌گۆڕ ، که جیگای متمانه‌ی کۆمه‌لگاکه‌ت بیت و به‌پیی بارودۆخ خۆت نه‌گۆری و نه‌هیلیت که هه‌ستومزاجی که‌سانی ده‌وروبه‌ر کارت تیبکات و گوی به‌وه بده‌یت که ئه‌و وه‌کو تۆ ناکات. تۆ خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی له‌م حاله‌ته‌دا که که‌سانیک که به‌لانسیان له‌ده‌ستداوه ناتوانن هه‌ستونه‌ستی تۆ تیکبده‌ن به‌وه‌ی که ئه‌وان هه‌ستونه‌ستیان له پله‌یه‌کی نزمتردایه.
لیره‌دا باشه ئه‌وه بلین که سه‌رنجی خۆت بده‌یت و بزانیت که ئایا ئه‌و هه‌سته نیگه‌تیڤه‌ی ئه‌و کاری کردۆته‌سه‌ر هه‌ستی پۆزه‌تیڤی تۆ، ئه‌گه‌ر کاری خراپی کردۆته‌سه‌رت مانای وایه جارێ تۆ ماوته ببیت به که‌سیکی ئه‌وه‌نده ژیر که زۆرجار مرۆڤ به‌هه‌له وا له‌خۆی ئه‌گات. بۆیه زۆر له مرۆڤه نمونه‌ییه‌کانی ژیان ئه‌لین که ئیمه له نه‌زانه‌وه فیری زانیاری ئه‌بین.
پینچ هه‌نگاو به‌ره‌و داوایلێبوردنیکی کاریگه‌ر
24.11.2013 10:38
پینچ هه‌نگاو به‌ره‌و داوایلێبوردنیکی کاریگه‌ر
هه‌ندكجار هه‌له رووئه‌دات و له‌وانه‌یه که ئازار به که‌سانیتر بگه‌ێنین که له‌وانه‌شه له خۆشه‌ویسترین که‌سی نزیکیشمان بین. به‌لام ئایا تۆ چه‌ند باشیت له‌داواکردنی لیبوردن؟ مه‌به‌ست لیره‌دا ئه‌وه‌نیه که چه‌ند به‌لاته‌وه ئاسانه یان گرانه داوای لیبوردن بکه‌یت، به‌لکو مه‌به‌ست له ئه‌وه‌یه که چه‌ند باشیت له ته‌کنیکی دارشتنی ووشه‌کانتا له کاتی داوا یلبوردنکردن له هاوڕیکه‌ت؟
له‌مباره‌یه‌وه ده‌روونناس(گای وینش) بیریلیکردۆته‌وه‌و ئه‌م زانیاریانه‌ی له مجله‌ی (سیکۆلۆجی ئیمرۆ)
ئه‌و ئه‌نوسێت که ئیمه به گشتی باشنین له داواکردنی لیبوردندا،له‌به‌رئه‌وه‌ی نازانین مه‌به‌ست له داواکردنه‌که چیه. ئه‌و وه‌لامانه‌ی که خه‌لکی ئه‌یده‌نه‌وه کاتیک لییان ئه‌پرسیت که بۆچی ئیمه ئه‌بیت داوای لیبوردن بکه‌ین ئه‌مه‌یه" له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌له‌مکردوه"یاخود"من ئه‌بیت داوایلبوردن بکه‌م چو‌نکه خه‌تای منه" له‌م وه‌لامانه‌دا دیاره که خالی سه‌ره‌کی له داواکردنی لیبورده‌ندا له‌بیرچوه.
بۆنمونه:
وادانێ که تۆ ئه‌م ئیواره‌یه بانگهیشتکراویت بۆ چه‌ژنی له‌دایکبوونی هاورێکه‌ت، تۆ ئه‌زانیت که ئه‌و به‌دل حه‌زئه‌کات که تۆ له‌ویبیت. به‌لام تۆ رۆژیکی ناخۆشت هه‌بووه له کاره‌که‌ت، ئیشه‌کانت به‌باشی نه‌رۆیشتوه هه‌ست به دلگرانیو ناخۆشیه‌ک ئه‌که‌یت و حه‌زناکه‌یت هه‌ر که‌س ببینیت، ججای بچیت بۆ ئاهه‌نگ و له‌وانیشی تیکبده‌یت به‌م دله پرغه‌مه‌ی خۆته‌وه. له‌به‌رئه‌وه بریار ئه‌ده‌یت که بچیت و لێیبنویت.
رۆژی دوایی که خه‌به‌رت ئه‌بیته‌وه و بیر له هاوریکه‌ت ئه‌که‌یته‌وه هه‌ست به ناخۆشیه‌ک ئه‌که‌یت، چی به هاوڕیکه‌ت ئه‌ڵییت کاتیک که بینیت؟
به بروای (گیا وینش) به پینج هه‌نگاو بیربکه‌ره‌وه
1-به‌ڕوونو ئاشکرا بلێ( به‌راستی پیمناخۆش بوو)
2-په‌شیمانی له‌وه‌ی رریداوه(که من نه‌هاتم بۆ ئاهه‌نگه‌که‌ت)-2
3-به‌کارهینانی ووشه‌ی له ده‌ریئه‌بریت که تۆ هه‌ندیک عادات و تقلیدت به‌لاوه‌ناوه و سه‌رپیچیتکردوه(رۆژیکی زۆر ناخۆشم هه‌بوو له ئیشه‌که‌م و مزاجیکی خراپم هه‌بوو،به‌لام ئه‌مه پاساو نیه بۆئه‌وه‌ی نه‌هاتم بۆ ئاهه‌نگه‌که‌ت که ته‌نها تلفونیکیشم نه‌کرد که ناتوانم بیم)
4-هه‌ندیک ووشه‌ی که‌بیسه‌لمینیت که تۆ هه‌ست ئه‌که‌یت که ئه‌م ره‌فتاره‌ت چه‌ند کاریکردۆته‌سه‌ر هاوریکه‌ت"ئه‌زانم که ئه‌مکاره‌م چه‌ند تۆی توره و زیزو بیهیواکردوه،ئه‌زانم چه‌ند خۆت خه‌ریککردوه بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌ن ئاهه‌نگه و ئه‌زانم که چه‌ند حه‌زت ئه‌کرد که منیش له‌ویبومایه، له‌وانه‌یه زۆرکه‌س پرسیبیتی بۆ من له‌وی نیم ، ئه‌زانم که من ئه‌نانی بوم و هه‌ر بیرم له‌خۆمکردۆته‌وه دوینیشه‌و وهیوادارم که شه‌وه‌که‌م لیتیک نه‌دابیت ، به‌راستی دلناخۆشم که نه‌هاتم و له‌گه‌ل تۆدا ئه‌و یاده‌م نه‌کرده‌وه
5-داوای لیبوردن"ئه‌زانم که کاتیکی ئه‌ویت بۆتۆ که لیمببوریت، به‌لام هیوادارم که لیمببوریت"
گرنگتیرن خال خالی چوارهه‌مه،به‌بروای گیا، که زۆرجار له‌بیرمان ئه‌چیت، چو‌نکه داوایلیبوردن بۆئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه تیبگات که تۆش خۆت تیگه‌یشتویت که ره‌فتاره‌که‌ت چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌بووه له‌سه‌ری، به‌وشیوه‌یه کاتیک که تیگه‌یشت ئه‌ویش ئه‌و هه‌سته هه‌لچوانه‌ی ئه‌خاته‌لاوه‌و به‌راستی لیت ئه‌بوریت.
.
24.11.2013 10:29وه‌لام
16.11.2013 14:30
وه‌لامیک بۆ پرسیاره‌که‌ی شاراخان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که کاتیک منداڵیک بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌ری بهینیته پیکه‌نین شتی سه‌یروسه‌مه‌ره ئه‌کات، ئایا ئه‌مه چ کاریگه‌ییه‌کی ئه‌بیت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی منداله‌که له دوا رۆژدا؟
مندال هه‌ریه‌که‌یان جیاوازن به‌پیی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی که تێیدا گه‌وره ئه‌بن و به‌هوی بۆماوه‌ییه‌وه، که‌واته ئه‌م دوو کاریگه‌ریه که‌سایه‌تیی مندال دیاری ئه‌کات، له‌به‌رئه‌وه‌شه ئه‌بینین که هه‌مان دایک‌وباوک که مندال په‌روه‌رده ئه‌که‌ن به‌لام منداله‌کان که‌مجار له‌یه‌ک ئه‌چن، چو‌نکه ژینگه‌که‌ی که تیێدا گه‌وره‌ئه‌بن ئه‌گۆڕیت به‌وه‌ی که هه‌مان دایک‌وباوک به گۆڕانیکی گه‌وره‌دا تیئه‌په‌رن له مابه‌ین مندالی یه‌که‌م و منداله‌کانی تردا.
مندال زیره‌که له دۆزینه‌وه‌ی شوینی خۆی له خێزاندا، ئه‌مه‌یان به بیده‌نگی و له‌سه‌رخۆیی شوینی خۆت ئه‌کاته‌وه ئه‌ویتریان به گالته‌و پیکه‌نین، ئه‌میان سه‌رکرده‌و ڕینیشآنده‌ره ئه‌ویتریان خۆسه‌پینه‌و ئه‌یه‌ویت به هۆی هیزی مه‌چه‌کو بازو خۆی ب‌کات به گه‌وره‌ی ئه‌وانیتر، ئیتر هه‌رمنداله‌و به‌شیوه‌یه‌ک ئه‌یه‌ویت (بوونی) خۆی بسه‌لمینیت له ناو خیزاندا به‌شیوه‌یه‌ک که بگونچی له‌گه‌ل یاسا‌و ریسای خیزانه‌که‌دا.
ئیمه وه‌کو په‌روه‌رده‌کار کاریگه‌ریه‌کی زۆرمان هه‌یه له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی منداله‌که هه‌ر له‌کاتی له‌دایکبونه‌وه، به‌هۆی جۆری مامه‌له‌کردنمان له‌گه‌لیان،له شیوه‌ی رازیبوونمان یان نارازیبونمان له هه‌لسوکه‌وتیان ،هه‌ر له ته‌ماشاکردنیانه‌وه هه‌تاکو شیوه‌ی قسه‌کردنمان یان شیوه‌ی روخسارمان و به‌رزیونزمی ده‌نگو جولاندنی سه‌روده‌ستوپێمان له‌گه‌لیاندا.
ئیمه هه‌موو ئه‌مانه ئه‌که‌ین به‌بیئه‌وه‌ی بزانین که چه‌ند کارئه‌کاته‌سه‌ر ره‌فتاری منداله‌کانمان و وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌وان و قبولکردن و قبولنه‌کردنی ئه‌وان بۆ ئیمه‌و بۆ ژیان به‌گشتی وه له دوایشدا چه‌ند کارئه‌کاته‌سه‌ر که‌سایه‌تیی منداڵه‌که.
هه‌موو ئه‌م کارتیکردنانه له گۆڕانیکی هه‌میشه‌ییدان له هه‌موو ژیانی مرۆڤدا و هه‌رگیز گۆڕانی که‌ساییه‌تیی مرۆڤ دوایی نایه‌ت
ئه‌و منداله‌ی که هه‌ولی ئه‌وه ئه‌دات که دڵی ده‌ووروبه‌ره‌که‌ی خۆشکات به ره‌فتاری خۆش و قسه‌ی پیکه‌نیناوی ، جۆریکه له که‌سایه‌تتی که وای به‌باش ئه‌زانیت که به‌وه ره‌زامه‌ندی ده‌وورو‌به‌ر به‌ده‌ست ئه‌هینیت و بینیویه‌تی و به تاقیکردنه‌وه بۆی ده‌رکه‌وتوه که ئه‌توانیت پیویستیه‌کانی خۆی به‌وشیوه‌یه دابین ب‌کات. که ئه‌مه‌ش ئستراتیجیه‌تی ژیانه و هه‌ولیکی مرۆڤه بۆ مانه‌وه. هه‌رکاتیک بۆی ده‌رکه‌وت یان ریگایه‌کی تری دۆزیه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی، ئه‌وه ئه‌م ڕیگایه به‌رئه‌دات و وازی لیئه‌هینیت. چو‌نکه هه‌موو مرۆڤیک ئه‌گه‌ر ریگای لینه‌گیریت، هه‌موو ریگایه‌ک تاقیئه‌کاته‌وه بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌کانی خۆی، وه ئه‌مه‌ش باشترین ریگایه بۆ منداله‌که‌شت که خۆی ئه‌و ریگایانه تاقیبکاته‌وه و بزانی که توانای خۆی چه‌نده بۆ گه‌یشتن به ئاوات و خواسته‌کانی خۆی.
چه‌ند ڕینماییه‌ک له‌ڕووی(بونیادی جسمی)ه‌وه
16.11.2013 12:04
چەن ڕێنماییەک بۆ منداڵەکانتان لەڕوى (بونیادى جەستەیی) ەوە
1- دەرفەت و كاتێكى گونجاو بەمنداڵە‌كەت بدە بۆ یاریكردن.
2- هەوڵ بدە (به پێی توانا) یاریە بەسوودەكان بۆ منداڵەكەت دابین بكەیت.
3- ڕێگەى پێ بدە خۆى هەندێك لەیاریەكانى هەڵبژێرێت.
4- منداڵەكەت فێرى مەلەوانى و ڕاكردن و یاریە بەسودەكانى تر بكە.
5- هەندێك جار والەخۆت بكە كەمنداڵە‌كەت لەیاریەكاندا لێت بباتەوە.
6- خواردنێكى هاوسەنگ و مامناوەند بۆ منداڵەكەت ئامادەبكە.
7- گرنگى بدە بە ڕێكخستنى ژەمە خۆراكیەكانى منداڵەكەت.
8- منداڵەكەت وریابكەرەوە لە زۆر خواردن , هەوڵبدە زیاتر میوەو سەوزەى پێبدە لەجیاتى گۆشت و چەورى .
10- لەكاتى خواردندا لێپرسینەوە مەكە لەگەڵ منداڵەكەتدا لەسەر هەڵەكانى, با بەدەستى خۆى بیخوات .
11- هەمیشە ئەو خواردنانە دروست بكە كە منداڵەكەت حەزى لێیەتى.
به سو با سه وه له په ی‌جی په روه رده و فێركردن وه گیرا وه
چەن ڕێنماییەک بۆ منداڵەکانتان لەڕوى (بونیادى جەستەیی) ەوە
1- دەرفەت و كاتێكى گونجاو بەمنداڵە‌كەت بدە بۆ یاریكردن.
2- هەوڵ بدە (به پێی توانا) یاریە بەسوودەكان بۆ منداڵەكەت دابین بكەیت.
3- ڕێگەى پێ بدە خۆى هەندێك لەیاریەكانى هەڵبژێرێت.
4- منداڵەكەت فێرى مەلەوانى و ڕاكردن و یاریە بەسودەكانى تر بكە.
5- هەندێك جار والەخۆت بكە كەمنداڵە‌كەت لەیاریەكاندا لێت بباتەوە.
6- خواردنێكى هاوسەنگ و مامناوەند بۆ منداڵەكەت ئامادەبكە.
7- گرنگى بدە بە ڕێكخستنى ژەمە خۆراكیەكانى منداڵەكەت.
8- منداڵەكەت وریابكەرەوە لە زۆر خواردن , هەوڵبدە زیاتر میوەو سەوزەى پێبدە لەجیاتى گۆشت و چەورى .
10- لەكاتى خواردندا لێپرسینەوە مەكە لەگەڵ منداڵەكەتدا لەسەر هەڵەكانى, با بەدەستى خۆى بیخوات .
11- هەمیشە ئەو خواردنانە دروست بكە كە منداڵەكەت حەزى لێیەتى.
به سو با سه وه له په ی‌جی په روه رده و فێركردن وه گیرا وه له‌لایه‌ن کاک
(Sirwan Hama Saeed)
ڕۆژانە یان هه‌فتانه‌ی منداڵ
15.11.2013 17:15
پێویست ناکات هەر لە زووەوە منداڵ فێرى پارەى زۆر بکرێت، یان هەر لە خۆڕایى و لەبەر هیچ شتێک پارەى بدرێتێ یان هەر کە فڵان کەس هات بۆ ماڵەوە بە میوانى ئەوە ئیتر مانای ئەوەیە پارەى پێیەو دەیدات بە منداڵەکە، ئەمە کارێکى خراپە و سەر لە منداڵ دەشوێنێ و واى لێدەکات کەوا بزانێ پارە بە ئاسانى دەستدەکەوێت، بەڵام ڕۆژانەیەکى کەم لەلایەن خێزانەوە بۆ منداڵەکە کە خۆى بەکارى بهێنێت وەکو خۆى دەیەوێت بڕیارى بەسەردا بدات شتێکى ڕاستە، بە بۆنەى جەژنى لە دایکبوون و ڕۆژانى گرنگى ترەوە دیارى دان بە منداڵ شتێکى باشە له سنوریکی گونجاو‌دا.
ئەم ڕۆژانەیە(هه‌فتانه‌یه) کە بە منداڵ دەدرێ( نیشانەیەکە) و منداڵەکە فێرى ئەوە دەکات کە بڕیارى بەسەردا بدات و مەشق ب‌کات لەسەر هەڵبژاردنى ئەو شتانەى کە خۆى بە باشیان دەزانێت. ئەم ڕۆژانەیە پێویسته زیاد بکرێت بە گەورەبوونى منداڵەکە و جیاوازى هەبێت لە نێوانى منداڵانى خێزانەکەدا لە تەمەنى جیاوازدا. هەق و پێویستى سەرشان پێویستە جیاواز بێت بەپێى جیاوازى تەمەن.
کە منداڵ خۆى فێرى نەخشەکێشان و پارە کۆکردنەوەو هەڵبژاردن ببێت زۆر جیاوازە لەوەى هەر دەستپان بکاتەوە و داواى پارە ب‌کات و نەزانێ پارە چییەو نەزانێ چى هەڵدەبژێرێ.
لەبیرمە ڕۆژێکیان کاتێ کە لە دانشگاى بەغدا دەمخوێند مووچەى مانگێکیان بۆ ناردم کە 25 دینار بوو، هەر هەمان ڕۆژ چووم دام بە چاکەتێک کە زۆر حەزم لێ کردبوو. (تێبینى: خوێندنم لە کۆلێژى ئابوورى لە ساڵى 1970 دا بوو). ڕۆژانەى منداڵ بەپێى بارى ئابوورى خێزان دەگۆڕێ و جیاوازى هەیە لە خێزانێکەوە بۆ خێزانێکى تر‌و ئەمە ئەگەر بێت و هەر لە ئێستاوە منداڵ بەشدارى ئابوورى خێزانەکە ب‌کات و ئاگاى لە بوجدەى خێزانەکە بێت هەستێکى ڕاست دەدات بە منداڵەکە و واى لێدەکات کە یارمەتى خێزانەکە بدات و هەر لە تەمەنى زووەوە هەست بەو کەموکوڕیانە ب‌کات کە لە ناو کۆمەڵدا هەیە و بگەڕێت بەدواى هۆیەکانیدا کە ئەمەش ئەگەر چارەسەرکرا ئه‌بێت بەهۆى درووستبوونى کۆمەڵگایه‌کی یەکسانتر و بەختەوەرتر. قوتابخانە ڕۆڵێکى گەورە دەبینێت لەم بارەیەوە کە منداڵان ئامادە ب‌کات بۆ ژیانى دواڕۆژ. قوتابخانە پێویستە ڕۆڵى کۆمەڵێکى بچووک ببینێت بۆ منداڵ کە هەموو کار‌و ڕووداوێکى کۆمەڵایەتى و ئابوورى تێدا ڕووبدات، قوتابخانە ئەبووایە وەکو مەیدانى ماستفرۆشەکان بووایە بۆ ئەم مەبەستە و منداڵانى فێرى ئاڵووگۆڕ بکردایە لەم تەمەنەدا، منداڵ فێرى ئەوە بکرایە کە چۆن کارگە دادەنرێ و چۆن قازانج دەکات و چۆن خاوەنەکانى قازانجەکە بەش دەکەن، ئەمانە بە ئاسانى لە قوتابخانەدا دەکرێت و پێویستى بە کارگە و کێڵگە نییە، بەڵکو پۆل و گۆڕەپانى قوتابخانە بەسە بۆئەوەى ئەم کارەى تێدا بکرێت هەر لە درووستکردنى باخێکى بچووکەوە لە گۆڕەپانى قوتابخانەدا تاکو ئیشی دەست و کردنەوەى بازاڕى هەفتانە و مانگانە لە ڕۆژە گرنگەکاندا کە منداڵان خۆیان شتى خۆیان دەچنن و دەیدروون و دەیکەن و بەیارمەتى مامۆستاکەیان دەتوانن ژمارە و پێوان فێرببن و فێر ببن کە چۆن کارگەیەک و کێڵگەیەک درووست دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت.
سودیکی تری هه‌فتانه‌ی مندال ئه‌وه‌یه که مندال فیری چاوه‌روانی ئه‌کات، چاوه‌روانی رۆژی پاره‌وه‌رگرتنه‌که. ئه‌مه‌ش زۆر سودی هه‌یه له‌زۆر رووه‌وه‌ی تری ژیانیشه‌وه،له‌وانه‌یه منداله‌که بریاری کرینی ئه‌وه‌ی بیری لیکردۆته‌وه بیگۆریت،یان پاره‌که بۆشتیکی تر به‌کار بهینیت که زۆرتر پیویستێتی.
سودیکیتری ئه‌م هه‌فتانه‌یه، ئه‌وه‌یه که مندال بتوانیت پلاندانیت که له هه‌فته‌ی داهاتوودا چۆن پاره‌که‌ی خه‌رج ب‌کات،یان نه‌یکات، چو‌نکه هه‌ندیکجار که ئه‌و پیویستتیه‌ی هه‌یه‌تی پیویستی به پاره‌ی زیاتره،له‌به‌رئه‌وه ئه‌بیت پاره‌که‌ی کۆبکاته‌وه و له‌گه‌ل پاره‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و شته‌ی خۆی خوازیاریه‌تی بیکریت. لیره‌دا باوان ئه‌توانن که په‌یمانی له‌گه‌ل ببه‌ستن که ئه‌گه‌ر ئه‌و نیوه‌ی نرخی ئه‌وشته‌ی ئه‌یه‌ویت کۆبکاته‌وه، ئه‌وه ئه‌وان ئه‌توانن نیوه‌که‌ی تری بۆبده‌ن.
سودیکیتری ئه‌م هه‌فتانه‌یه فیربوونی ژماره‌وپیوانه که منداله‌که به‌هۆی بریاردانی بۆ سه‌رفکردنی پاره‌که‌ی فیریئه‌بیت.
سودیکی تری هه‌فتانه، متمانه به‌خۆکردن و به‌رزنرخاندنی منداله‌که خۆیه‌تی بۆخودی خۆی. که ئه‌مه ئه‌بیت به‌هۆی به‌هیزکردنی که‌ساییه‌تی منداله‌که و ریزی خۆی و کۆمه‌لگاکه‌شی بگریت.
هه‌موو ئه‌مانه و زۆرشتی تریش به‌هۆی هه‌فتانه‌وه مندال فیرئه‌بیت.
به‌لام هه‌رکاتیک له‌خۆته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ت پییه‌ودلتخۆشه ده‌ستتکرد به‌پاره‌پیدانی منداله‌که ئه‌وه هه‌موو ئه‌وشته‌باشانه‌ی که منداله‌که‌ت فیریببو به‌تالئه‌بیته‌وه و وازیلیناهینیت که ببیت به مرۆڤیکی به‌سود بۆخۆیی و بۆ کۆمه‌لگاکه‌ی.
شێرزاد مسته‌فا
ستۆکهۆلم 15/11/2013
من وا له دینداری گه‌یشتووم
15.11.2013 17:00
من وا له دینداری گه‌یشتووم
ئه‌وکه‌سه‌ی که بروای به هیزیکی خوایی هه‌یه ئه‌بیت ئه‌م شتانه‌ی تیدا نه‌بیت:
1-خۆشی خه‌لکی پیناخۆش نه‌بیت
2- به‌رواڵه‌ت خۆپه‌رستی، بۆ ئافه‌رینکردنی خه‌لکی نه‌کات
3- خۆی له خه‌لکی به باشتر‌و به گه‌وره‌ترنه‌زانیت
4- له‌خۆی باییی نه‌بیت.
5- دووڕوونه‌بیت.
6-چاوچنۆک نه‌بیت
7- درۆزن نه‌بیت.
8- پاشه‌مله باسی خه‌لک نه‌کات.
9- خیانه‌ت نه‌کات کاتیک ئه‌مانه‌تیکی لابوو.
10- چاکه‌ی خه‌لکی له‌به‌رچاوبیت.(پیزانین)
11- توشی له‌خۆباییبوون نه‌بیت که ده‌سه‌لاتی هه‌بوو.
12- ناڕه‌وا هه‌ول نه‌دات بۆ به‌ده‌ستهینای سه‌روه‌توسامان
13- بیبه‌زه‌یی نه‌بیت به‌رامبه‌ر که‌سانی نه‌بوو.
14- خۆده‌رخه‌ر نه‌بیت له‌کاری چاکه‌دا.
15- بیشه‌رم و بیئابرو نه‌بیت.
16- رقی له خه‌لک نه‌بیته‌وه.
17- پاداشتی چاکه به خراپه نه‌داته‌وه.
18- ترسنۆک نه‌بیت به‌رمبه‌ر به دادپه‌روه‌ری.
19- به‌دگومان نه‌بیت.
20- دلپیس نه‌بیت.
21- توره‌و ته‌وسن به‌بیت.
22- قینه هه‌لگر نه‌بیت.
23- روحی تۆله‌کردنه‌وه‌ی تیدا نه‌بیت.
24- به‌لین نه‌شکینی.
25- خزم دۆست بیت.
26- پاره په‌رسیت نه‌بیت.
27- زۆربڵی نه‌بیت.
28- هه‌میشه ره‌خنه له خه‌لکی نه‌گریت.
29- ناشکور نه‌بیت به‌به‌شی خۆی له ژیاندا.
30- خۆپه‌رست نه‌بیت.
31- له‌خۆیه‌وه شک له که‌سانیتر نه‌کات.
32- خۆهه‌لواسنه‌بیت به خه‌لکییوه
33- که‌له ره‌ق نه‌بیت و هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی بیت.
هه‌رکه‌سیک ئه‌م ڕه‌وشتانه‌ی تیدا بوو زۆر یان که‌م، حه‌تمه‌ن برواکه‌ی ناته‌واوه و پیویسته به خۆیدا بچیته‌وه، یان به‌لای که‌مه‌وه کاتیک باسی ژیان ئه‌کات بزانیت که ئه‌میش که‌موکورری هه‌یه.
پیچه‌وانه‌ی ئه‌مانه له هه‌رکه‌سیکدا هه‌بوو، ئه‌وه سه‌رپشک به له‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه ئه‌وه‌نده خۆی به گوناهبارئه‌ازنیت که ئه‌ڵیت جاری من ماومه خۆم به ئیماندار بزانم.
شیرزاد
ستۆکهۆلم 23-10-2013
ئامۆژگاری
15.11.2013 16:55
ئامۆژگاری )..............)..........
ئه‌وه بۆماوه‌ی 1400سال زیاتره ئه‌م خه‌لکه نسیحه‌ت ئه‌کریت .بۆ ماوه‌ی 1400 سال هه‌موو رۆژانیکی هه‌ینی له هه‌موو مزگه‌وته‌کانی دونیادا هه‌مان باس و هه‌مان نسیحه‌ت ئه‌کرێت. هئچ یه‌کیک له‌و نسیحه‌تانه شتی خراپی تیدا نیه، بۆ ماوه‌ی 1400 سال زیاتر باسی فلان ئه‌سحابه و ئیمام ئه‌کرێت که شتی باشیان ووتوه. باشه با ئێستا هه‌لوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و بزانین ئه‌و ئامانجه‌ی خۆی پیکاوه؟، ئایا ئه‌و نسیحه‌تانه توانیویانه ژیان باشتر بکه‌ن بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه؟ ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که ئه‌و نسیحه‌تکه‌رانه دانیشن و بزانن ئایا بۆ ئامانجه‌که‌یان نه‌پیکاوه؟. ئایا ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئه‌م نسیحه‌تانه چی ئه‌بیت؟ به‌داخه‌وه که ئه‌و جۆری کارکردنه له کۆمه‌لگای دواکه‌وتودا نیه که بزانن ئه‌وه‌ی ئه‌یکه‌ن چی بوه و چیبگۆرن باشه یان زیادوکومی که‌ن لێی، چو‌نکه ئه‌و قسانه قسه‌ی پیاوانی موباره‌کن و نابیت گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکریت، ئه‌وه‌ی فلان پیاوچاک به‌شیوه‌یه‌ک ووتویه‌تی له هه‌زاران سال له‌مه‌و پیش ئه‌بیت به‌کاری شێوه‌ی ژیانی و که‌سانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش بیت.
هیچ شکی تیدا نیه که ژیان له گۆڕاندایه‌و مرۆڤ هه‌میشه هه‌ولیداوه که ژیانی خۆی بگونجێنی له گه‌ل ئه‌و زه‌مانه‌ی تییدایه. بۆیه هه‌ر ئه‌وه هۆیه‌کی گرنگه بۆ گۆڕانی شیوه‌ی ئاخافتن له مابه‌ین مرۆڤه‌کاندا، ئه‌و شێوه‌یه‌ی که دوێنی به‌کار ئه‌هات ئیمرۆ به‌کار نایه‌ت و ئامانجه‌که‌ی ناپیکی. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه بگره له‌وانه‌یه که زیانبه‌خشیش بیت، هه‌رئه‌مه‌یه که وای کردوه ئه‌وشیوه کۆنه کاریگه‌ریه‌که‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه و زیانبه‌خشیشه.
له‌وه‌ی که دوینی خه‌لکی نه‌خوینده‌وارو ساویلکه بوون گۆراوه به که‌سانیک که به‌لای که‌مه‌وه ئه‌تونیت بخوینیته‌وه و خۆی که‌سایه‌تیه‌کی خۆی هه‌بیت که بۆخۆی به‌راستی بزانیت و بیره‌رای خۆی هه‌بیت هه‌رچه‌نده چه‌ویتشه به‌لای ئیمه‌وه، کارکردن و نسیحه‌ت له رۆژانیکی وادا کاری پیناکریت و له‌وانه‌شه ببیت به‌هۆی به‌ره‌نگار بونه‌وه، ئه‌وه‌ی که ترسناکه ئه‌گه‌ر نسیحه‌ته‌که له که‌سانیکی دینداره‌وه به‌بیت و مرۆڤه‌کان نه‌توانن به ئاشکرا به‌ره‌نگاری ببنه‌وه چو‌نکه باسه‌که ئه‌بیت به‌باسی دین و خواپه‌رستی. له‌م حاله‌ته‌دا ته‌نها ئه‌وه بۆ مرۆڤه‌کان ئه‌مینیته‌وه که بیرورایان یه‌کخه‌ن له‌گه‌لی و به درۆ و ریا خۆیان بگونجینن، ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ئیستا ئه‌یبینین. چو‌نکه ئه‌و دینداریه‌ی که جاران هه‌بوو به‌بێشک زۆرپاکتر بوو له‌وه‌ی ئیستا،ئه‌وه‌ی ئیستا ئه‌یبینین نمونه‌یه‌کی خراپه له کۆمه‌لگای ته‌ندروس ته‌نها به ڕواله‌تیش دوره له یاساکانی ئاسمان مرۆڤایه‌تییه‌وه، برواناکام که‌سیک هه‌بیت نکۆلی له‌م راسیته ب‌کات.
کۆمه‌لگای کۆن گۆراوه به که‌مه‌لگایه‌کی کراوه، زانست و زانیاری مولکی که‌س نیه ئیستا، هه‌مووکه‌س ئه‌توانیت هه‌موو زانیاریه‌ک که بیه‌ویت به ئاسانترین شێوه ده‌ستی که‌ویت و وا به‌ئاسانی نا‌توانیت بروا به که‌سانیک ب‌کات که له‌گه‌ل ئه‌و پیشکه‌وتنه‌دا نه‌بن. ئه‌گه‌ر برواشی پیکرد، وا به قه‌ناعه‌تیکی ته‌واو نیه‌و له‌به‌ر هۆی تره که ئه‌مه‌ش وائه‌کات سه‌رلیشواویه‌ک و نائارامیه‌ک درووست ب‌کات. چو‌نکه نه که‌سه‌که بروای به‌خۆیه‌تی که به‌راستیه‌تی نه که‌سی نسیحه‌ت که‌ریش بروای به‌وه‌یه که ئه‌و مرۆڤه به‌راستیه‌تی. جا چۆن که‌سانیکی وا ئه‌توانن کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێش به‌رن؟
ئه‌گه‌ر نسیحه‌تکه‌ر لیره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ب‌کات و له‌خۆی بپرسێت. ئایا ئه‌و زانا‌و مرۆڤه‌ی که گه‌یشتۆته ئه‌و راستیانه‌ی ژیان و توانیویانه بگه‌نه پله‌ی قه‌ناعه‌تی ته‌واو به‌و راستیانه له کوێ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یان هیناوه و چۆن بوه به مرۆڤیکی وا تیگه‌یشتوو ؟
ئایا هه‌ر به‌خویندنه‌وه و نسیحه‌تی که‌سانی تر مرۆڤ ئه‌گاته ئه‌و راستیانه؟ ئایا به تاماشاکردن و لاساییکردنه‌وه مرۆڤ ئه‌بیت به مرۆڤێکی سه‌رکووتو خۆشبه‌خت و نمونه‌ی به‌رز بۆ که‌سانی کۆمه‌لگا؟
ئه‌گه‌ر وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه به‌ڵی بیت، ئه‌وه ئه‌بوو کۆمه‌لگای ئیستا کۆمه‌لگایه‌ک بوایه که ئه‌ندامه‌کانی رازیبونایه به‌و ژیانه‌ی تیدان و خۆشبه‌خت بونایه به بونیان و هه‌ستییان به خۆشه‌ویستی و پاکی بکردایه.
ئه‌گه‌ر وه‌ڵآمه‌که‌ش به نه‌خیر بیت، ئه‌وه دیاره ئه‌و ڕیگای نسیحه‌ته‌ی گرتومانه‌ته به‌ر هه‌له‌یه‌و ئه‌بیت بگه‌رێین به‌دوای چاره‌سه‌ردا ،چو‌نکه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر هه‌مان هه‌له، نامای گێلی و نه‌فامی زیاتر هیچی تر نیه.
ئه‌وه‌ی نسیحه‌ت ئه‌کات، به گویگره‌که‌ی ئه‌ڵیت تۆ هیچ نازانیت و من له‌تۆ باشتر ئه‌زانم، پێیئه‌ڵیت تۆ که‌سیکی گێلیت من ئه‌بیت نسیحه‌تت بکه‌م بۆئه‌وه‌ی بتکه‌م به مرۆڤ وه‌کو خۆم.
ئه‌وه‌ی نسیحه‌ت ئه‌کات، به گوێگره‌که‌ی ئه‌ڵیت تۆ خراپیت و من ئه‌مه‌وێت تۆ باشتر بیت، به‌مانای ئه‌وه‌ی من تۆم خۆشناوێ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه م شیوه‌ی ژیانه‌ت.
ئه‌وه‌ی نسیحه‌ت ئه‌کات به گوێگره‌که‌ی ئه‌ڵیت ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی من نه‌که‌یت مانای وایه تۆ سه‌رکێشی له بریاره‌کانی من ئه‌که‌یت و ئه‌وساش خۆت ئه‌زانیت من ناتوانم هاورێ و گه‌وره‌ی تۆبم.
ئه‌وه‌ی نسیحه‌ت ئه‌کات به‌گوێگره‌که‌ی ئه‌لیت، تۆ ئه‌وه بکه که من پیت ئه‌لیم، ئیتر تۆ پیویست ناکات لیپرسراوی کاره‌که‌ت بیت.
هه‌رکه‌سیک به‌مشیوه‌یه قسه‌ی له‌گه‌ل بکه‌یت چی ب‌کات باشه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ره‌نجاندن له تۆ‌و له بیروبرواکه‌ت و له سزاکانی که تۆ بۆت داناوه رزگاربکات؟ بیگومان هه‌رئه‌وه‌نده‌ت بۆ هیشتۆته‌وه که به‌قسه‌ت ب‌کات، ئه‌گینا تۆ لییئه‌ره‌نجێیت و یان ئه‌وه‌تا به که‌سیکی بیئه‌قل و نه‌فامی ئه‌ده‌یته قه‌له‌م و ئه‌گه‌ر بۆشت کرا سزای ئه‌ده‌یت.
به‌مانایه‌کی تر تۆ ئه‌و هه‌قه‌ت لیسه‌ندۆته‌وه که لیپرسراوی کاره‌که‌ی خۆی بیت و خۆی به قه‌ناعه‌تیکی ته‌واوه‌وه بگاته ئه‌نجامیک ئه‌گه‌ر باشبوو ئه‌وه سودی خۆیی و کۆمه‌لگاشی تیدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی باش نه‌بوو ئه‌وا خۆی لیپرسراویه‌تی کاره‌که‌ی خۆیهه‌ڵئه‌گریت و رازیشه به ئه‌نجامه که‌ی که ته‌نها بۆخۆی بوه به وانه‌یه‌کی به‌سود و حه‌تمه‌ن تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تر له تاقیکردنه‌وه‌کانی ژیانی که له دوا رۆژدا ئه‌یکات به مرۆڤیکی به‌سود بۆ خۆی و بۆ که‌مه‌لگا. کۆی تاقیکردنه‌وه‌ی ژیانی ئه‌ندامانی کۆمه‌لگایه که ئه‌و کۆمه‌لگایه به زیندوویی ئه‌هێڵیته‌وه و پیشیئه‌خات نه‌ک لاساییکردنه‌وه‌ی گه‌وره‌کان و به‌گویکردنی منداله‌کان بۆیان. نسیحه‌ت جۆری زۆره، باشترینیان و به‌سودترینیان ئه‌وه‌یه که خۆت نمونه‌ی راست بیت بۆ که‌سانی ده‌وورووبه‌ر و واز له‌وان بهینیت که چۆن و به‌چ شیوه‌یه‌ک ئه‌یانه‌ویت ژیانی خۆیان به‌رنبه‌ڕیوه، ئه‌وه کاری ئه‌وانه نه‌ک کاری تۆ. تۆ خۆت وانه‌یه‌کی زیندویت بۆ ژیان و ئه‌وه‌ی تۆ فیری بویت نا‌گوازریته‌وه بۆ که‌سانی تر، ئه‌وان خۆیان ئه‌بیت به‌و ڕیگایه‌دا بڕۆن، ئه‌وان خۆیان به‌شیوه‌ی خۆیان سود له‌و ژیانه وه‌رئه‌گرن، ژیری و خۆشبه‌ختی ژیان به ته‌مه‌ن نیه، به‌سود وه‌رگرتنه له تاقیکردنه‌وه‌کانی ژیان. هه‌ریه‌که‌مان نسخه‌یه‌کی جیاوازین له ژیان، هه‌ریه‌که‌مان که‌ساییه‌تیه‌کی خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر له که‌سانی تر بچوایه ئه‌وه ژیان نامای نه‌ئه‌بوو.
شیرزاد فوقێ عه‌لی
2013/07/18ستۆکهۆلم/ سوید
منداڵی شه‌رمن
10.11.2013 16:58
مندالی شه‌رمن
هه‌ندیک پرسیار ئه‌که‌ن که ئایا وه‌کو دایک‌وباوک چیمان پێئه‌کریت بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی منداله شه‌رمنه‌که‌مان بده‌ین؟
وه‌کو دایک‌وباوک که ئه‌وان که‌سیکن له هه‌مووکه‌س زیاتر منداله‌که‌یان ئه‌ناسن و باشترین مامۆستان بۆی، ئه‌توان زۆر یارمه‌تیده‌ربن له‌و باره‌یه‌وه
ئه‌وان ئه‌زانن که هۆی سه‌ره‌کی شرمنیه‌که‌ی چیه؟
ئه‌وان ئه‌زانن که منداله‌که‌یان چ جۆره شتیکی پێباشه و چی زۆر پیباش نیه.
ئه‌وان ئه‌زانن که منداله‌که‌یان چۆن له دایکبووه و چی ڕوویداوه له کاتی له‌دایکبوندا.
ئه‌وان ئه‌زانن که منداله‌که‌یان چ جۆره یاریه‌کی پێخۆشه‌و چی پیناخۆشه.
ئه‌مه شتیکی باشه بۆ دایک‌وباوک که بیزانیت،چو‌نکه ئه‌وانن که ئه‌توانن له‌هه‌مووکه‌س زیاتر خۆیانی لینزیکه‌نه‌وه، ئه‌توانن یاری له‌گه‌ل بکه‌ن.
له‌به‌رئه‌مانه هه‌مووی دایک‌وباوک ڕۆلیکی گرنگ ئه‌بینن له‌وه‌ی که ئه‌مان یاریکه‌ریکی باش ئه‌بن له‌گه‌ل منداله‌که‌یان
چو‌نکه یاریکردن له‌گه‌ل مندالی شه‌ر‌مندا کاریکی سه‌ره‌کییه بۆ ده‌رهینانی مندال له‌و گۆشه‌گیرییه‌ی تیدایه. له‌م یاریانه‌ش زۆرانگرتن
زۆرانگرتن له‌گه‌ل منداله‌که‌ت، کاریکی راسته بۆ به‌هیزکردنی خۆیه‌تیی منداله‌که‌ت،
زۆرانگرتن منداله‌که‌ت فیرئه‌کات که نزیکبوونه‌وه له خه‌لکی ترسناک نیه
زۆرانگرتن له‌گه‌ل منداله‌که‌ت فیری هه‌ندیک یاسای تیکه‌لاوبوونی کۆمه‌لایه‌تیی ئه‌کات.
ئه‌م زۆرانگرتنه ئه‌بیت به مه‌رجه‌کانی ئه‌وبیت و له‌سه‌ر شێوه و یاسای زۆرانه‌که ریبکه‌ون و کاتیک بیت که ئه‌و پێیخۆشه. هه‌رکاتیک له یاساکانی زۆرانگرتنه که لای دا یاریه‌که ئه‌وه‌ستینن و باسی لادانه‌که ئه‌که‌ن وه جاریکی تر ده‌ستپێئه‌که‌نه‌وه، به‌لام هه‌میشه ئیوه ئه‌دۆڕین.
ئه‌م زۆرانگرتنه بۆ باخچه‌ی ساوایان شتیکی باشه که بیکه‌ن که مامۆستا‌و منداله‌کان
یاریه‌کی وا بکه‌ن که منداله‌کان هه‌میشه بیبه‌نه‌وه. مامۆستاکان به‌دانیشتنه‌وه و منداله‌کان به پیوه،
ئه‌مه‌و یاری شه‌ره‌پشتی که مندال زۆری پیخۆشه مه‌شقیکی باشه بۆ منداله‌کان که زیاتر له‌یه‌ک نزیکببنه‌وه و ئه‌و مندالانه‌ی که شه‌رمنن بینه ناو یاریه‌که‌وه به‌لام به‌بی ئه‌وه‌ی زۆریان لیبکریت
ئه‌م یاریکردنانه له ماله‌وه و دوایی له باخچه، کاریکی باشئه‌کاته سه‌ر حه‌زی منداله‌کان له باخجه‌و گریدانی ژینگه‌ی ماله‌وه به باخجه‌وه
دایک‌و باوک باشه بزانن که مندال زۆر زیره‌کن له دۆزینه‌وه‌ی خالی بیهیزی دایک‌وباوک و به چاپوکی باکاری ئه‌هینن بۆ سودی خۆیان، یه‌کیک له‌و ریگایانه‌ی مندال ئه‌یگریته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دایک‌وباوک گرنگی پیبده‌ن، ئه‌وه‌یه که خۆی وا نیشانئه‌دات که ئه‌م نایه‌ویت له‌گه‌ل ئه‌وان بیت و خۆی ئه‌خاته سوچیکی ژوره‌که‌وه ، به‌مه‌ش وا له دایک‌وباوک ئه‌کان که زیاتر گرنگی پیبده‌ن و هه‌ر که خۆی دورخسته‌وه و گۆشه‌گیربوو، خیرا دایک‌وباوک گرنگی پیبده‌ن، لیره‌دا ئه‌بیت دایک‌وباوک بزانن که ئه‌مه بۆ راکیشانی سه‌رنجی ئه‌وانه‌و خۆیان دورخه‌نه‌وه له‌وه‌ی بکه‌ونه داوی ئه‌م ته‌له‌یه‌وه، به‌وه‌ی که گوێ به منداله‌که نه‌ده‌ن و پیی بلین ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌ز ئه‌کات له‌و ته‌نهاییه‌دا دانیشیت بۆخۆی ئه‌وه که‌یفی خۆیه‌تی.
جونکه هه‌ندیکجار شه‌رمنی له به‌کارهینانی ئه‌و تاکتیکه دروست ئه‌بیت که منداله‌که فیری بووه و بۆیچۆته‌سه‌ر که‌هه‌ر ویستی گرنگی پیبدریت خۆی گۆشه‌گیرئه‌کات، چو‌نکه ئه‌زانیت که ئه‌وان دێن به ده‌نگیه‌وه .
شیرزاد
ستۆکهۆلم 24/10/2013
Ämne: کورته باسه‌کان
Inga kommentarer hittades.