له سوله‌یمانی چیم دی
به‌شی یه‌که‌م
ماوه‌ی 30سال زیاتره من له کوردستان دوورم به‌له‌ش به‌لام نزیکترم به روح.
ئه‌وه‌ی غه‌ریبی و دووره وولاتی دیبیت ئه‌زانیت که چ ژیانیکی پر ئازار‌و مه‌ینه‌ته، کاتیک نیشتمانه‌که‌ت ئه‌ناڵینیت له ژیر زولموزۆردا و تۆ له‌وێ دوریت، خۆزگه ئه‌خوازیت که تۆش له‌ویبویتایه‌و له‌ناو گه‌لونیشتماندا ئازارت بچێشتایه و ئاوا دور نه‌بویتایه.هه‌ربۆیه،ئه‌وه‌ی بۆت ئه‌کریت بۆ سه‌بوری روحی خۆت و دامرکاندنی ویژدانه برینداره‌که‌ت ئه‌یکه‌یت. ئه‌مه له رۆژانی ناخۆشی‌و نه‌هامه‌تیدا ژیانی په‌ناهه‌نده‌یه‌کی بیجاره‌یه که که‌وتۆته لایه‌کی تری ئه‌م کوره‌ی ئه‌رزه.
دوای رزگاربونمان له زولموزۆرو دامه‌زراندنی رژیمیکی خۆمالی و (هه‌مووشتیک به‌ده‌ستخۆمانه)، ئه‌بیت به‌نده‌یه‌کی دووره وولات چ خۆشیوشادیه‌ک چاوه‌روان بکات بۆ ئه‌و خه‌لکه‌ی که رزگاری بوه، ئه‌بیت چۆن دا‌نیشێت شه‌وانه له خۆشی ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه، چ خه‌یالاتیک بکاته‌وه و پلانی چی دانیت بۆ ئه‌و دوا رۆژه ڕووناکه؟ ئه‌بیت چۆن گه‌شکه بیگریت کاتیک بیر له دوا ڕۆژی ئه‌و نه‌وه تازه‌یه ئه‌کاته‌وه که ئیتر له ژیر رژێمی خۆماندا په‌روه‌رده ئه‌کرین، لیتان ناشارمه‌وه زۆر مه‌ستبووم به‌م خه‌یالانه. هه‌میشه ئه‌گه‌رام به‌داوی باشترین سه‌رچاوه بۆ په‌یداکردنی زانستی نوێ و که‌ره‌سه‌ی په‌روه‌رده‌کاری نوێ بۆ نه‌وه‌ی نوێ.
پیرار به وولات شادبوومه‌وه. چونکه که جاریکی تر شه‌ری نه‌گریسی خۆخۆیان ده‌ستپیکرده‌وه، ئیتر ئه‌بیت چی به منیکی دووره وولات بکریت، دانم به‌خۆماگرت و نه‌مویست خۆشه‌ویسته‌که‌م به بریندای ببینمه‌وه، من کاتیک که هه‌لاتم له‌داخی ئه‌وه‌بوو که برینداریانکرد.
کاتیک پشوومدا و سه‌یریکی ده‌ورووبه‌ری خۆمکرد. ئه‌مزانی که مادام ئه‌وان له‌و ناخۆشیه‌دا بوون، حتمه‌ن بریندارن و ئازاریان هه‌یه‌و له‌گه‌ل خه‌لکی ئازار‌و برینداریشدا نه‌ک هه‌ر به‌ره‌وپیش ناچیت ئه‌روات، به‌لکو به‌ره‌ودواشه‌وه ئه‌چیت، ئه‌مه شتیکی شاراوه نه‌بوو بۆمن که له ده‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌کان ئه‌مڕوانیه ئه‌و کاره‌ساته. به‌لام مرۆڤ هه‌میشه هیواداره و دوایین شت که واز له مرۆڤ ئه‌هینیت هیوایه، بۆیه منیش هه‌ر به‌هیوابووم و هه‌ربه‌رده‌وام بووم بۆ هاتنه‌دی ئه‌و خه‌ونه
چونکه به بروای من له زۆر رووه‌وه له هه‌ندیک گه‌لانی ده‌وروبه‌رمان پێشکه‌وتورتن، کولتوریکی کۆنی خۆمان هه‌یه‌و شایانی ژیانیکی باشترین، ته‌نها ئه‌وه هه‌یه که دره‌نگو زوویی که‌وتوه که که‌ی ، یانی مه‌سه‌له کاته ئه‌گه‌ر ئیمه رێزی کات بگرین و بزانین کات به‌کار بهینین بۆگه‌یشتن به خۆشی بۆ خۆمان.
له‌به‌رئه‌وه له‌و سه‌ردانه‌مدا چاوم کرابوه‌وه و ده‌مم له ئاخاوتن نه‌ئه‌که‌وت بۆ ئه‌وه‌ی جاریکی تر ئاشنا ببمه‌وه به‌و خه‌لکه‌ی لینا دوربووم. هه‌مووشتیکم تۆمار ئه‌کرد لایخۆم، هه‌موو بزه‌یه‌کی لیوان، هه‌موو ده‌ستجولانیک، هه‌موو سه‌یرکردنیک، هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌کی گه‌رموسارد، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌ک که روویئه‌دا له‌به‌رچاوم، زۆر شتم بینی که نه‌ئه‌بوو بیبینم، زۆر په‌یوه‌ندیم بینی که به ناو په‌یوه‌ندی بوو، زۆرکه‌سم بینی که نه‌ک دوو ڕویان هه‌بوو بگره زۆر زیاتر، ئه‌مانه‌و گه‌لیکی تر هیچ ئازاری نه‌دام و به‌لامه‌وه شتیکی ئاسایی بوو، کاتیک مرۆڤ ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی که گه‌له‌که‌مان پێیدا تیپه‌ریوه شیئه‌کاته‌وه‌و به‌راوردی ئه‌کات له‌گه‌ل ئه‌و نه‌هامه‌ته‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی تریشدا هاتوه، ئه‌وسا تیئه‌گات که ئه‌مه ئاساییه‌وئه‌نجامه‌کانی نه‌هامه‌تی شه‌رو ئاشوب دوا رۆژ به ته‌واوه‌تی سه‌ده‌رئه‌هینیت و کاریگه‌ریه خراپه‌کانی شه‌ر له دوای شه‌ر نه‌شونما ئه‌که‌ن و کاری خۆیان ئه‌که‌ن له مرۆڤه‌کان.
هه‌موو ئه‌مشتانه ئه‌زانم و لاریم له‌وه نیه که ئه‌گه‌ر لایخۆشمان وا بیت ،ئه‌بیت به‌چاوی لیبوردووییو سۆزه‌وه‌سه‌یری بکه‌ین.
به‌لام ئه‌وه‌ی ئازاریدام زیاتر له‌هه‌موو ئه‌مشاتانه بینیی ئه‌و منداله نازدارانه‌ببون که بینازبوون، که ئه‌یانفرۆشتن له قوتابخانه‌کانماندا به خاوه‌نی حانوته‌کان، قوتانخانه کرابوه شوینی پاره په‌یداکردن، ئه‌وه‌ی بینیم ناوم نا ئه‌نفال و له‌وه‌ش که‌متر گوناحه ناوی بنێت شتیکی تر.
نه له‌مال نه له باخجه نه له قوتابخانه مندال دورنه‌بوو له‌و ژه‌هره‌ی ئه‌کرا به قورگیدا. مندال ته‌ندروستی باش نه‌بوو، من دکتۆر نیم به‌لام کاتیک که مندالیکی 9 سالان دانه‌کانی ده‌ربهینن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌نده‌ی شیرینی خواردوه، ئه‌بیت ئه‌مه پیویستی به دکتۆریکی شاره‌زا هه‌بیت که بلی ئه‌م منداله نه‌خۆشه، کاتیک مندالیک ئه‌گه‌ر شیرینیه‌که‌ی داوایکردوه نه‌یده‌نی، ده‌ستبکات به په‌له‌قاژی و قاپوقاچاغی ناومال بشکینی، ئه‌مه پیویستی به دکتۆریکی پسپۆر هه‌یه که بلی ئه‌م منداله نه‌خۆشه، کاتیک که مندال له‌سه‌ر سفره‌ی نانخواردن نا‌توانیت له پارویه‌ک نان زیاتربخوات ( ئه‌ویش بۆ چاوبه‌ستی گه‌وره‌کان) ئه‌بیت ئه‌مه پیویستی به شاره‌زاو پسپۆر هه‌بیت بۆئه‌وه‌ی بلیت ئه‌م منداله نه‌خۆشه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زانم که کاریگه‌ری شه‌کروشیرینی که به‌مشیوه نابه‌چێیه‌ی( هه‌موو) ئه‌یده‌ن به منداله‌که و ئه‌زانم و سه‌رپشکم له‌وه‌ی که ئاکامه‌که‌ی نه‌وه‌یه‌کی سه‌قه‌ت و ناته‌واو و نا ته‌ندروست دروستئه‌کات، هاوارمکرد بۆ به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده، هاوارمکرد بۆکه‌سوکار، هاوارمکرد بۆ منداله‌کان. نازانم تاکوی بڕیکردوه به‌لام من کاری خۆم ئه‌که‌م و ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بینیم نابیت به‌رده‌وام بیت. خۆشبه‌ختانه مامۆستا که‌مالی په‌روه‌رده، مامۆستا جه‌باری په‌روه‌رده که هه‌ردووکیان هاوڕێی کار‌و خویندنم بوون هاتن به ده‌نگمه‌وه و وتیان چۆن ئه‌لییت وا ئه‌که‌ین، منیش ئاماده‌یی خۆم پیشاندا که ۆرکشۆپ بۆ سه‌رچه‌م مامۆستایانی باخجه‌ی ساوایان ریکبخه‌م و له‌گه‌ڵ زانیاری تر له‌باره‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی منداله‌وه. به‌لام ئایا ئه‌مه به‌س بوو، ئایا توانیم به‌شیک له‌و په‌یامه‌ی هه‌مه بیگه‌ێنمه جێ؟ من نازانم ، ئه‌وه‌ی ئه‌یزانم ئه‌وه‌یه که زۆری ماوه بۆئه‌وه‌ی که کۆمه‌لگای ئیمه‌ش گرنگی و سه‌نگی په‌روه‌رده‌ی زانستی بزانیت و کۆمه‌لگای ئیمه‌ش یاسا‌و رێسایه‌ک دابنیت که بنه‌ماکانی په‌روه‌رده‌یه‌کی زانستی تیدا ره‌جاوبکریت و مافی مندال وه‌کو بونه‌وه‌ریکی هه‌ستیارو ئه‌ندامیکی کۆمه‌لگا ره‌چاوبکریت.
ئه‌وه‌ی له‌و سیمینارانه‌دا تییگه‌یشتم و بینیم زۆرشتبوو، هه‌ندیکیان پۆزه‌تیڤ و به‌که‌لک بوون، که زانیم که‌سانیکی جدی و خۆ ماندوکه‌ر هه‌ن که هه‌ولئه‌ده‌ن کاریکی باش بکه‌ن و پاشه‌رۆژی منداله‌کانیان له‌به‌رچاوه له کاره که‌یاندا وه‌کو په‌روه‌ره‌کار و مامۆستا‌و باوان.
نامه‌ویت باسی شته ئازاراویه‌کان بکه‌م چونکه ئه‌و په‌روه‌رده‌کارانه‌ش به‌رهه‌می ئه‌و چۆره ژیان و په‌روه‌رده‌یه‌ن که به‌رهه‌می هیناون، مامۆستاش مرۆڤیکه که یاساکانی به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌لگا کاری خۆی هه‌یه له‌سه‌ری و ئه‌و مامۆستایه به‌رهه‌مدێنی که کۆمه‌لگا بریاری له‌سه‌رداوه که وابیت. ئه‌م باسه زۆر دورودرێژه‌و لیره‌دا نامه‌ویت، هیج هه‌لسانگاندنیکی بۆبکه‌م یان په‌نجه‌ی گوناه بۆ که‌س یان ده‌زگایه‌ک راکیشم، ئه‌م باسه ئه‌بیت کۆمه‌لگا خۆی به ئاگا بیته‌وه‌و بریاری خۆی بدات چ جۆه‌ره قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌ویت و چ مامۆستایه‌ک ئه‌بیت رینیشانده‌رو په‌روه‌رده‌ده‌کاری منداله‌کانیان بیت له قوتابخانه. ئه‌م باسه ئه‌وه‌نده گرنگه که هه‌موو کۆمه‌لگا به‌رپرسیاره لێی و ناکریت ته‌نها مامۆستا به‌ته‌نها ئه‌و ئه‌رکه قورس و گه‌وره‌یه بخاته‌سه‌رشانی. هه‌رچه‌نده له داویینکاتدا مامۆستایه که ئه‌و یاسا‌و رێسایانه ئه‌گه‌ێنیته نه‌وه‌ی داهاتوو.
هیوادارم بتوانم له به‌شه‌کانی تردا زیاتر ئه‌و بابه‌تانه بوروژینم که په‌یوه‌ندی به هه‌موو ژیانی قوتابی، مامۆستا، په‌یوه‌ندی مامۆستا‌و قوتابی، مامۆستا‌و خیزان ، قوتابی و کۆمه‌لگا. بنه‌ماکانی یاسای دامه‌زراندنی باخجه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ی تایبه‌ت و پریڤات. ئه‌مانه‌و گه‌لیک باسوخواستی تر که وا بزانم کاتی ئه‌وه هاتوه به جدی پیدا بچینه‌وه‌و ریگاچاره بۆ ئه‌و ته‌نگوچه‌له‌مانه بدۆزینه‌وه که باری ته‌ندروستی په‌روه‌رده‌ی توشی ئه‌و نه‌هامه‌تیه کردوه که هیچ مرۆڤدۆستیک و په‌وه‌رده‌کاریکی راستگۆ نا‌توانیت جاویلیبپۆشیت.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی که په‌روه‌رده‌کارانی ئیمه‌ش له‌گه‌ل هه‌موو ئؤرگانه‌کانی کۆمه‌لگا به‌یه‌که‌وه کاربکه‌ن بۆ گه‌یشتن به پله‌یه‌کی به‌زرتر و پیشکه‌وتووتر له‌مه‌ی که هاتاکو ئیستا به‌رهه‌مهاتووه.
شیرزاد فه‌قێ عه‌لی
ستۆکهۆلم22/11/2013
له سوله‌یمانی چیم دی
به‌شی دووه‌م
هه‌موو شاریک له دنیادا روحی هه‌یه، شاریش وه‌کو بونه‌وه‌ر وایه درووست ئه‌بیت و نه‌شونما ئه‌کات و روحیکی تایبه‌تی خۆی دروست ئه‌کات و ورده ورده پیر ئه‌بیت و له نه‌شونما ئه‌که‌ویت و په‌کی ئه‌که‌ویت، ئیتر وه‌کو بونه‌وه‌ریکی بێروح له‌وانه‌یه بمینیته‌وه بۆ مه‌ینه‌تی زه‌مانه‌و بۆ وه‌بیر هینانه‌وه‌ی دانیشوانه‌که‌ی که ئیره رۆژیک له رۆژان روحیکی زیندوی تیدا بووه‌و وا ئیستا لێیقه‌وماوه‌و خه‌لکه‌که‌ی پشتیان تیکردوه و ئه‌وانه‌ی دلیان پێیده‌سوتی مه‌گه‌ر هه‌ر یادی جاران بکه‌نه‌وه‌و بلێن شاره‌که‌مان شاری شاران بوو.
کاتیک له هه‌شتاکاندا بۆ ئاخر جار مالیاواییمان لیکرد له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌کو من وابوون. نه‌مانئه‌زانی که جاریکی تر به دیداری شاد ئه‌بینه‌وه یان نا. نه‌مانئه‌زانی که ئه‌مه ئاخرجار ئه‌بیت که هه‌مان شار ببینینه‌وه. مرۆڤ ، هه‌ر مرۆڤیک بیت له‌هه‌ر کون و که‌له‌به‌ریکی ئه‌م دنیایه شاری خۆی به‌جیهێشتبیت، هیواو ئاواتی ئه‌وه‌یه که جاریکی تر شاره خۆشه‌ویسته‌که‌ی ببینیته‌وه، هیندیک وه‌سیه‌ت ئه‌که‌ن که به مردوویش بیت بیبه‌نه‌وه و له‌و شاره‌دا بینیژن که رۆژیک له رۆژان به‌جێیهیشتوه، ئه‌مه‌نده شار خۆشه‌ویسته .
سالی پیرار منیش به (شار) شادبومه‌وه. هه‌ر له دوره‌وه باوه‌شم بۆکرده‌وه و هه‌ر له ئاسمانی فرۆکه‌خانه خنجیلانه‌که‌یدا هه‌ناسه‌م هه‌لئه‌مژی پر به سیه‌کانم، ئای که شار گه‌وره بوه، ئای ئه‌وه گه‌ره‌کی خۆمانه، نا ئه‌وه گه‌ره‌کیکی تازه‌یه من ناوی نازانم. شار بوه به دووشار،
شار باله‌خانه‌ی به‌رزی تیدایه که جاران تیدا نه‌بوو. ئه‌بیت گه‌ره‌که تازه‌کان چۆن بن و ناویان چی بیت. خۆ من به‌بیرمدی که له ترسی ئه‌و درندانه‌ی که ده‌ریان په‌راندین نه‌مانئه‌ویرا ته‌نها سه‌یری زۆر شوینیش بکه‌ین، ده‌وری شار هه‌میشه ته‌نرابوو به مه‌فره‌زه‌ی چاش و جاسوس و سه‌ربازه درنده‌کانی به‌عس. کوا ئه‌مانویرا له ناوشار دورکه‌وینه‌وه.
هه‌موو ئه‌و ژیانه‌ی که له (شار)ه‌که‌دا به‌سه‌رم بردبوو وه‌کو شریتی فلیمی سینه‌ما هاته‌وه پێش چاوم و تیپه‌ری.
هه‌ر زوو گه‌نجه‌کان بردیانم بۆ ناو بازار بۆ گیپه خواردن، ئای که خۆش بوو، گیپه له مه‌یدانی ماستفرۆشه‌کان، که هه‌موو ژیانی هه‌رزه‌کاریم له‌وی به‌سه‌ربردوه. سوپاسی یه‌زدانمکرد که شار روحی تیدا ماوه.
هه‌موو ئه‌و ماوه زۆره‌ی له(شار) بووم بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ، ئیتر من روحم نه‌بینیه‌وه جاریکی تر. نه بۆنی شار وه‌کو خۆی بوو نه خه‌لکه‌که‌ی جاران بوو نه هه‌لسوکه‌وتیان وه‌کو جاران بوو. ئاساییشه که بگۆڕین چونکه شار روحی گۆریوه و روحیکی تری به‌به‌رداکردوه. ئیستا خه‌لکی یه‌کتری ناناسنه‌وه، ئیستا هه‌ریه‌که‌ی له گوندیک و شاریکی تروه هاتوه و کی گوی به روحی (شار) ئه‌دات
گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌رکه‌سه بۆخۆی بژی، پاره و دۆلار جیگای خزم‌و دراوسی و هاوڕیی گرتۆته‌وه. شار ئه‌مه‌نده گه‌وره‌بووه که هه‌رکه‌سه‌ی بۆخۆی خانوی خۆی هه‌ره‌کو خۆی بیه‌ویت و به مزاجی خۆی و وه‌کو لای خۆیان چۆن بووه دروستی بکات. له‌وه نه‌ئه‌چو که پرسگه‌یه‌ک هه‌بیت ڕینمایی خه‌لکی بکات که ئه‌بیت خانوه‌کانیان چۆن بیت، ئاخر له هه‌موو شار‌و شارۆجکه‌یه‌کی دنیادا بۆ پاراستنی(روحی) شار، پرسگه هه‌یه که مرۆڤ ئه‌بیت مۆله‌تی لیوه‌رگریت بۆ دروستکردنی باله‌خانه‌که‌ی. زۆرجار که به‌ناو(شار)دا ئه‌رۆیشتم نه‌مئه‌زانی له کوێم، ئه‌مه ئه‌سته‌مبوله، نا، ئه‌ی که‌رکوکه، نا،هه‌ندیکجار وامئه‌زانی من غه‌ریبم و ریگام هه‌له‌کردوه له ناو ئه‌م هه‌موو دارخورمایانه‌دا. ئه‌مه کیبوو ئه‌وه‌نده دلسۆزی شار بوو ویستی ئه‌و داره جوانه بینیت بۆ دیاری بۆمان، بۆئه‌وه‌ی له‌بیرمان نه‌چیت که ئیمه هه‌میشه پارچه‌یه‌کین له ئیراقی به‌عس.باشه هیچ دره‌ختیکی خۆمالی نه‌بوو که له‌م داره روتوقوته زه‌به‌لاحه ناشیرنه باشتر‌و جوانتر‌و گونجاوتر بیت بۆ (شار)، بۆئه‌بیت شتیکی وا ناشاز و ناشیرین بهینریته ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و شاخ‌و وداخه‌ی کوردستانه‌وه، بۆ شۆره بیه‌ک، سپیداریک به‌رویه‌ک، له‌مه جوانتر نه‌بوو؟ کێ بوو ئه‌و بریاره ناقۆلایه‌ی دا بیئه‌وه‌ی له خه‌لکی شار بپرسێت؟ کی بوو ویستی بۆ ئاخرجار ده‌ست بنیته بینه‌قاقای شاره‌وه‌و روحی ده‌رکیشێ. له‌هه‌موو میژووی مرۆڤایه‌تیدا، هیج گه‌لیک نه‌بوه به‌وشیوه‌یه‌ی له‌لای ئیمه روحی شاری خۆی به‌ده‌ستی خۆی بخنکینیت به‌خواستی خۆی.
. ئه‌وه‌ی له هه‌مووی ناخۆشتر و ناشیرینتر بوو. ئه‌و ره‌نگه زه‌قانه‌ی که هه‌رکه‌سه به هه‌وه‌سی خۆی تیکه‌لی کردوه بۆئه‌وه‌ی وه‌کو بلیت سه‌یرکه‌ن من لیره‌م ، ئاها چیم هه‌یه ئیستا، هه‌ر کوره فه‌قیره‌که‌ی جاران نیم، ئیستا بوم به پیاوماقولی(شار)، سه‌یرمکه‌ن و بزانن چۆن دۆلار په‌یدا ئه‌کریت.
هه‌ر خانوه‌و دراوه‌به‌سه‌ریه‌کدا، هه‌ر باله‌خانه‌یه‌و ره‌نگیکی ناقۆلاو شاز‌و ناشیرینی پیداکروه. نازانم ئه‌م باله‌خانانه مهندیسیان هه‌بووه یان کریکاره‌کان پیشنیازیانکردوه بۆ خاوه‌نه تازه پیاگه‌یشتوه‌که‌ی.
له‌لایه‌کی تره‌وه خان‌و و گوندی زۆرجوانکراوه، پیاو ئه‌بیت قسه‌یه‌کیش بۆ دزبکات. گوندی ئه‌لمانی، خانوی جوان و گرانبه‌ها. له (گوندی ئه‌لمانی). باشه بۆ ئه‌لمانی له له نزیک شاریک که ده‌میک نیه به ژه‌هری ئه‌لمانی ویرانکرا. له ولاتی هه‌له‌بجه‌دا گوندی ئه‌لمانی چی ئه‌کات؟ . کاتی خۆی سه‌دام له شه‌ری کویتدا18 ساروخی به‌ره‌وه ئیسرائیل نارد که له چه‌ند چالیک له ده‌ره‌وه‌ی (شار) زیاتر هیچ زه‌ره‌ریکی نه‌دا، ئه‌زانن کاتیک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا بۆ پۆزش هینانه‌وه‌و چوو بۆ ئیسرایئل 18 ملیار دۆلاری بۆبردن، هه‌ر له په‌رله‌مانی ئیسرائیل په‌لاماریاندا و قسه‌یان پیووت و پییان ووت که جاریکی تریش به چه‌کی ئه‌لمانی دوژمنه‌کانمان ئه‌یانه‌ویت له‌ناومان به‌رن.
شار پیویستی به( سی) هه‌یه بۆ هه‌ناسه‌دان، ئه‌ویش به درووست‌کردنی پارک و شوینی حه‌وانه‌وه له هه‌موو گه‌ره‌کیدا و بۆئه‌وه‌ی خیزانه‌کان بتوانن له‌گه‌ل منداله‌کانیاندا کاتیکی خۆش به‌سه‌ربه‌رن و هه‌وایه‌کی پاک هه‌لمژن هه‌ر له نزیک مالی خۆیانه‌وه‌و و پیویستیان به‌وه نه‌بیت که ماشین بوکار بهینن و شه‌قام به‌شه‌قام ببرن بۆئه‌وه‌ی بچن بۆ شوینی حه‌وانه‌وه.
شآره‌که‌ی من بینیم سی نه‌بوو. هه‌مووله‌شی فرۆشرابوو بۆئه‌وه‌ی بکریت به ته‌لارو خان‌و. چونکه شاره‌وانیه‌که‌ی نایه‌ویت یان نایزانیت که ئه‌وه ئیشی ئه‌وه که (سی) بۆ شار دابین بکات. شاره‌وانییه که شوینی حه‌وانه‌وه‌ی خیزان دابین ئه‌کات. شاره‌وانیه پیش هه‌موو که‌سیک که ئاگای له‌وه بیت که پیویستیه‌کانی حه‌وانه‌وه‌ی هاولاتیان دابین بکات.
زۆر تامه‌زرۆی ئه‌وبووم جاریکی تر له دوره‌وه و له به‌رزایی گۆیژه‌و ئه‌زمه‌ره‌وه شار ببینم. چونکه کاتی زوو ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بوو هه‌روا سه‌رکه‌ویت بۆ ئه‌زمه‌ر و له‌ویوه به ئاره‌زووی دلی خۆت شه‌یری شار بکه‌یت، که ئیستا ئازادی ئه‌ومان هه‌یه که به دلی خۆمان و که‌ی ویستمان سه‌رکه‌وین بۆسه‌ر ئه‌وشاخه به‌تایبه‌یتش که ئیستا تونیله‌که لیدراوه. ریگاکه زۆر خۆشتر بوه و زۆر ئاسانیشه.
سه‌رکه‌وتین بۆ سه‌رشاخی ئه‌زمه‌ر، بۆجینزرگه‌ی لاویتیمان، ئه‌و هه‌موو یادگاره کۆنه‌ی که هه‌مان بوو کاتیک له وه‌ختی شه‌ر رواوه‌ستانه‌کاندا ئه‌مانتوانی جاروبار بچین. هه‌زاران ئه‌توموبیل به‌ریوه‌بوون، سه‌یرانکه‌ران دلخۆشبوون به‌وه‌ی نه‌ختیک له گه‌رمای ناه‌شار دورکه‌ونه‌وه‌و هه‌وایه‌کی بنبالی خۆیان بده‌ن، منیش وه‌کو ئه‌وان و زیاتریش دلشادبووم، به‌تایبه‌تیش به‌وه‌ی که ئیستا ئه‌و ته‌نیله ئه‌بینم که بیرمدی به مندالی ئه‌یانووت ئه‌گه‌ر تونیلیک له ئه‌زمر بکریت، ره‌شه‌بای سوله‌ینای نامینیت. بۆیه‌ش زۆرحه‌زم ئه‌کرد که بیبینم چونکه دیمه‌نی تونیل له ناوشاخوداخدا زۆر شتیکی سه‌رنج راکیشه‌و تامیکی جیاوازی هه‌یه وه‌ک تونیل له ناو شاردا.
تا نزیک ئه‌بوینه‌وه دلم خیراتر لێیئه‌دا. تۆ بلێیت چۆن بیت، تۆ بڵێیت دلگیر بیت، تۆ بلێیت ئه‌و خه‌ونه‌ی که به‌مندالی باسیان لیوه‌ئه‌کرد و ئیستا هاتووته‌دی چی بیت. له‌م خه‌یالانه‌دا بووم کاتیک خۆمان کرد به کونیکدا،من راچله‌کیم. کون هه‌ر ته‌واو نه‌بوو، هه‌ناسه‌م سواربوو، ئه‌ترسام ئوتو‌مبیله‌که‌مان شتیکی لیبیت له‌م کونه‌دا و هه‌موومان بخنکێین له‌به‌ر بیهه‌وایی و تاریکی، بۆ کوی راکه‌ین. ئه‌مه چی بوو، وامزانی رقیان لیمه‌و ئه‌یانه‌ویت بمترسینن. بۆ هاتین، بۆ به‌قسه‌ی ئه‌وانمکرد. ئه‌مه که‌ی کاتی گالته‌یه. تا رووناکی له‌وسوره‌وه ده‌رکه‌وته‌وه ئیتر من جامی ده‌رگای سه‌یه‌ره‌که‌م که‌ردوه‌و هه‌ناسه‌یه‌کی توندم هه‌لمژی و سه‌یریکی خۆم و ده‌وروبه‌رمکرد که شکور ماوین.
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که له وولاتی سوید هه‌ر له هه‌مان کاتدا ده‌ستیانکرد به دروستکردنی تونیلیک له‌سه‌ر ئۆتۆبان له نزیک مالی ئیمه‌وه که دریژیه‌که‌ی هه‌مان دریژی بوو ، کاتیک که پیش کاتی دیاریکراوی خۆی ته‌واو بوو. خه‌لکی چاوه‌روانی ئه‌وه‌ی ئه‌کرد که بکریته‌وه و بچن پیاسه‌ی تیدا بکه‌ن ، جونکه رۆژی یه‌که‌م بۆ خه‌لکی شاربوو که ئاشنایی په‌یدا بکه‌ن له‌گه‌ل تونیله‌که‌یاندا. به‌لام چیمان بینی، ئه‌مه مۆزه‌خانه‌یه نه‌ک تونیل. هه‌ناسه‌ی ئه‌دا، دلی لێیئه‌دا، به‌روی خه‌لکیدا به‌شانازیه‌وه پیئه‌که‌نی. خه‌لکه‌که له‌و دلخۆشتر، روویان کرابوه‌وه، به‌ده‌م یه‌که‌وه پیئه‌که‌نین وه‌کو ئه‌وه‌ی به‌یه‌کتری بلین ئه‌م رۆژه‌تان پیرۆزبیت، جوانی و هونه‌ری تونیل له چاوی منداله‌کاندا ئه‌دی، که چۆن ده‌ستیان ئه‌دا له به‌ردی سه‌رشۆسته‌کانی و یاریان له‌گه‌ل روناکی گلۆپه‌کاندا ئه‌کرد.
باشه خۆ ئه‌وانه‌ی لای خۆمان، زوربه‌ی زۆریان لافوگه‌زافی ئه‌وه لیئه‌ده‌ن که له ئه‌وروپا ژیاون. ئایا له هه‌موو ئه‌و وولاتانه‌ی لێیژیاون شتیکی وایان دیوه وه‌کو کونه‌که‌ی ئه‌زمه‌ر؟ ئایا نه‌یانئه‌توانی به‌و پاره زۆره‌ی له لای خۆمان هه‌یه باشترین کۆمپانیای جیهانی بهینن و بۆیان درووستبکات، تا ئه‌وانیش به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه له‌به‌ر ده‌رکی تونیله‌که‌دا بوه‌ستانایه‌و ستایش و سوپاسی ئه‌و خه‌لکه‌یان وه‌رگرتایه؟
ئایا چ وه‌لامیکیان پییه بۆ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی که ئه‌کریت له خاوه‌ن کاریک نابه‌چی؟
ئه‌زمه‌ریشمان فت.
شیرزاد فه‌قێ عه‌لی26/11/2013
له سوله‌یمانی چیم دی
به‌شی سیهه‌م
شار پیکدیت له ئه‌رز و له دانیشتوانه‌که‌ی، که میژوویه‌کی تایبه‌تی بۆخۆی تۆمارئه‌کات که ئه‌بیت به پیناسه‌ی شار. هه‌رکاتیک ناوی ئه‌و شاره‌ت برد خیرا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه خۆیان قوت ئه‌که‌نه‌وه و هه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌ک پیشبرکی ئه‌کات له‌گه‌ل ئه‌وانی تر بۆئه‌وه‌ی ببیت به پیناسه‌ی ئه‌و شاره.
کاتیک گه‌رامه‌وه ویستم ئه‌م پیناسانه ببینمه‌وه و له ئامیزیان بگرم، چونکه پیناسه‌ی شاره‌که‌م له‌گه‌ل خۆمدا دروستبوون و هه‌موویانم خۆش ئه‌ویت به ره‌شه‌باکه‌شییه‌وه که به‌یانیانی زوو ئه‌چوین بۆ مه‌کته‌ب ، کریکاری پاککردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان هه‌رچی ته‌پوتۆزیک هه‌بوو له‌گه‌ل ره‌شه‌باکه ئه‌یانکرد به قورگماندا و ئیمه‌ش ناچارئه‌بووین له‌مبه‌ری شه‌قامه‌که‌وه راکه‌ین بۆ ئه‌وبه‌ر، جا تۆ وه‌ره ئه‌مه‌ت خۆشبویت ئه‌بیت پیناسه باشه‌کانی چیبن بۆت؟
چوم بۆ ناوبازار وتم ره‌نگ بیت ئیستا مام نه‌ورۆزی ئاورشینکه‌ر هه‌ر خه‌ریکی ئاورشینی ناو بازار بیت یان ساماله شیت به‌وده‌نگه زله‌ی هاوارم لیبکات بلی به‌یانیت باش، یان که ژنانی ئابلاغی قه‌یماغیان دائه‌نا و به‌و به‌یانیه زووه به نانی گه‌رمه‌وه ئه‌مانخوارد.
هه‌موو ئه‌مانه‌و گه‌لیکی تر یادگارن و شادمانم که له‌و کاته‌دا ژیاوم و به‌شداری ناخۆشی و که‌میک خۆشی ئه‌و خه‌لکه‌م کردوه. من بۆخۆم داوای هیچ شتکی تر ناکه‌م و سوپاسگوزارم و ئه‌زانم زۆر ده‌وله‌مه‌ندم و ئه‌توانم ئه‌وه‌ی هه‌مه له‌گه‌ل هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر رووی زه‌وی به‌شیبکه‌م و سه‌رپشکم له‌وه‌ی که تا زیاتر ببه‌خشمه‌وه زیاتر دیته‌جێگای.
له‌م سه‌فه‌ره‌دا زۆرکه‌سم بینی و له‌گه‌ل زۆرکه‌س قسه‌مکرد. ئه‌مویست تیبگه‌م کا ئایا ئه‌و شتانه‌ی له که‌سیکی ئه‌بیستم وایه و که‌سانی تریش هه‌مان راوبۆچونیان هه‌یه، جونکه هه‌ندیکجار شتیوام ئه‌بیست و ئه‌بینی که نه‌ئه‌کرا هه‌روا به‌ئاسانی بروای پیبکه‌یت.
چۆن بتوانم بروا به مامۆستایه‌کی زانگۆ بکه‌م که دانیشی و له‌ناو خه‌لکدا به ناشیرینی باسی قوتابیه‌کانی بکات؟ به‌لامه‌وه شه‌رم بوو گوێی بۆ راگرم، چۆن رابه‌ریک به‌وشیوه‌یه سه‌رزه‌نشتی قوتابیه‌کانی خۆی ئه‌کات
ئایا مامۆستا ئه‌و ئه‌رکه‌ی هه‌یه‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی قوتابیه‌کانه یان ئابرو بردنیان، کی ئه‌بیت دوای کی که‌ویت؟ مامۆستا لاسایی قوتابی بکاته‌وه یان قوتابی شانازی به مامۆستاکه‌یه‌وه بکات. مامۆستایه‌ک که نه‌توانی رێزی قوتابیه‌کانی خۆی به‌ده‌ست به‌ینی، هه‌ق نیه له قوتابخانه‌دا جیگای ببیته‌وه، ئیستاش زوربه‌ی زۆری ئه‌و مامۆستایانه‌ی خۆم به رابه‌رو سه‌روه‌رو رینیشانده‌رو دلسۆزی خۆمیان ئه‌زانم وله‌گه‌ل هه‌ر ناوبردنیکیاندا هه‌ستیکی ریز له جه‌سته‌مدا ئه‌جولیت. له‌راستیدا خۆم پینه‌گیرا و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بوو تیمگه‌یاند، بۆم باسکرد که هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه له‌لای ئیمه بروانامه به خه‌لات ئه‌دریت به خه‌لکی ئه‌وکاته‌ی که بیستم کوری شه‌هیدیک 20 نمره‌ی ئه‌دریتی ،هه‌ر ئه‌وکاته فرمیسک به چاوه‌کانمدا هاته‌خواره‌وه، له هیچ وولاتیک زانست به دیاری و خه‌لات نه‌دراوه به خه‌لک با کوری شه‌هیدیش بیت.، هیچ گه‌لیک نه‌بوه به زانستیک که به خه‌لات درابیت به کاربه‌ده‌سته‌کانی پیشکه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیبیت. بۆیه مامۆستا زوو قروقه‌پیلیکردوه وابزانم ووتی معین له‌ماله‌وه با‌نگم ئه‌که‌ن.
له‌وه خاپتریشم بینی. مامۆستایه‌کی زانگۆ به‌ته‌له‌فون داوای له مامۆستایه‌کی هاورێی ئه‌کرد که ده‌رسه‌که‌ی بۆ باس‌بکات ،چونکه نه‌ختیکی تر ئه‌چیت ژوره‌وه لای قوتابیه‌کان و هیچ له‌و بابه‌ته نازانێ
له هه‌مووی سه‌رنجراکێشتر گله‌ییی و گازنده‌ی خه‌لکه‌که بوو، که‌س رازینه‌بوو به‌به‌شی خۆی، که‌س نه‌بوو گله‌یی له به‌ختی خۆی نه‌کات، ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچیش نه‌بوبیت گله‌ییی له‌وه‌ی که ملکه‌که‌ی به هه‌رزانفرۆشتوه و ئه‌گه‌ر ئیستا بوایه چوارئه‌وه‌نده‌ی ئه‌کرد، ئه‌گه‌ر (رکن) بوایه ئه‌وه هه‌ر قیمه‌تی ته‌واو نه‌ئه‌بوو، فلان ئاقلبوو نه‌یفرۆشت تا ئه‌مدواییه. گله‌یی له (معاش)ی مانگانه، گله‌یی له خۆڵبارین، گله‌یی له قوتابخانه، له دکتۆر، له هه‌ندیک حاله‌تدا ناهه‌قیان نه‌بوو،ئاخر له چ زه‌مانیکدا دکتۆر 120 شرینقه‌ی نووسیوه بۆ هه‌لامه‌تیک یان بۆ سک ئیشه‌یه‌ک،گله‌ییی له ده‌رمانی کۆن و به‌سه‌رچوو، گله‌یی له نرخی شتومه‌ک و له خراپی کالا و چاوچنۆکی سه‌رمایه‌داره‌کان که بازاریان قۆرغکردوه و( خورمات ئه‌ویت ئه‌وه خورما میووژت ئه‌ویت ئه‌وه خورما، هه‌ر ئه‌وه هه‌یه). گله‌ییی له خه‌تی ئینترنیت که له‌گه‌ل گرانیدا له‌و لای بازیانه‌وه ئه‌بیت خه‌تیکی تر بکریت، چونکه ئه‌م خه‌ته هه‌تاکو ئه‌ویبرئه‌کات. به‌کورتی و به‌کوردی خه‌لکی گله‌ییی ئه‌کات له بوونی خۆشی.
با لیره‌دا هه‌لویسته‌یه‌ک بکه‌ین و بلیین ئه‌مه بۆچی؟ له‌کاتیکدا ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌توسامانه هه‌یه، خواردنی زۆر هه‌یه، ئاسایش به‌رقه‌راره و هه‌تاکو به‌یانی خه‌لکی له‌سه‌رجاده‌یه؟ جلوبه‌رگی پاکوته‌میزو تازه‌و گرانبه‌ها. زوربه‌ی زۆری ئه‌و خه‌لکه خانوی خۆی هه‌یه که له که‌م وولاتی تر ئه‌وه‌نده خه‌لکی به فعلی خاوه‌نی خانوی خۆیان بن، چونکه هه‌ر به هاتنی ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌زر دابه‌شکرا به خۆرایی، له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو (هه‌بووانه‌دا) که‌چی خه‌لکی هه‌ر گله‌ییی ئه‌کات.هه‌ندیک ئه‌م ناره‌زایی و نا ئاراممیه‌ی خۆیان به خواردن چاره‌سه‌رئه‌که‌ن، خواردن بوه به شتیکی سه‌ره‌کی له‌لای زۆرکه‌س، زۆرجار له‌وه ئه‌چو که له‌وه‌پیش خواردنی باش نه‌بوبیت و ئیستا ئه‌و ره‌حمه‌تی ئیلاهیه گه‌یشتۆته ئیره و ناهه‌قیان نیه ئه‌گه‌ر خواردن به‌لایانه‌وه ئه‌وه‌نده گرنگ بیت.
زۆرجار بیرمئه‌کرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو گله‌ییی و گازنده‌یه بۆ؟ من وایتیگه‌یشتم که هه‌رکه‌سه‌ی له‌به‌شی خۆی نارازیه و چاوی له به‌شی ئه‌وانیتره،ئه‌م بیرۆکه‌یه‌م بۆهات کاتیک برا گه‌وره‌که‌م پێی‌ووتم که کاک فلان هه‌میشه هه‌والم ئه‌پرسیت و ئه‌لیت که هاته‌وه ئه‌بیت بیبینم. تا رۆژیک به‌لای شوینیکدا رۆیشتین کاکم ووتی ئه‌وه شوینی فلانه ناچیت بۆلای. منیش به‌راستی زۆرم حه‌زئه‌کرد که بزانم ئه‌و هه‌رزه‌کاره‌ی که هاوڕیی ئاماده‌یی بووین چی به‌سه‌رهاتوه، ئیمه هه‌ردوکمان له خیزانیکی مام ناوه‌ندی بووین و له‌گه‌ل ئه‌و رۆژگاره تالانه‌شدا باش ئه‌ژیاین، هه‌میشه پێیئه‌وتم ئه‌م سه‌ره سه‌ریخۆت نیه، پیکه‌نینمان ئه‌هات به‌و هه‌موو ناخۆشیه‌و وه‌کو هه‌موو هاوریکانمان.ژیانیکی ساده‌مان ئه‌برده‌سه‌ر.
هاوریکه‌م هاتو په‌لاماریدام و وه‌کو خۆی ووتی (ئۆخه‌ی ئه‌وه تۆی). په‌لی گرتم و بۆناو باله‌خانه‌که‌ی خۆی، بازاریکی هه‌بوو به‌ناوی خۆیه‌وه، زۆردلخۆشبووم به‌وه‌ی هاورییه‌کمان توانیویه‌تی ژیانیکی خۆشوئارام بۆ خۆی و خیزانی دابین بکات و به‌لای که‌مه‌وه ژیانی چه‌ند که‌سیکیش خۆشگوزه‌ران ئه‌کات. به‌لام مه‌خابن چیم گویلیبوو، حه‌زم ئه‌کرد هه‌رگیز گویم لینه‌بوایه و ئه‌و بینینه‌وه‌یه‌م هه‌رگیز نه‌بینییایه، هه‌ر گله‌ییی بوو له به‌ختی خۆی، له بازار، له نرخی شتومه‌ک، له ده‌ست کریکاری خانوو که خانوه گرانبه‌هاکه‌ی بۆ درووستئه‌که‌ن، له شاره‌وانی که یه‌خه‌ی به‌رناده‌ن که به‌هه‌وه‌سی خۆی خانوه‌که‌ی بکات، له ئازاری له‌شو پشتی. له‌و دراوسێ خراپانه‌ی هه‌یه‌تی. ئیتر من نه‌مئه‌زانی بلیم چی، شوینی قسه نه‌بوو. شوینی شۆک بوو، که مرۆڤیش توشی شۆک بوو قسه‌ی بۆناکریت، من تاسابووم و ئه‌ویش به‌رده‌وام بوو له گیرانه‌وه‌ی ئازاره‌کانی، کاتیک باسی نه‌خۆشیه‌کانی ئه‌کرد پیمووت کاکه بۆ سه‌فه‌ریک ناکه‌یت و ئه‌وه‌ی تۆ چاره‌سه‌ری زۆر ئاسانه، ووتی ئاخر کاکه شیرزاد سه‌فه‌ر له‌گه‌ل هاوڕێی باش‌دا ئه‌کریت، هاوڕی باش نه‌ماوه، خۆ ئه‌مه جارانی خۆمان نیه.
ئه‌وسا تیگه‌یشتم ئه‌بیت برۆم لیره، ئه‌مه شوینی من نیه، هه‌ز زوو به کاکمم ووت با برۆین ئه‌بیت بچین بۆکاری خۆمان، که هاتینه‌ده‌ره‌وه هه‌ناسه‌یه‌کم هه‌لمژی پڕ به سیه‌کانم، وامئه‌زانی خه‌ویکی ناخۆشم بینیوه و خیرا به کاکمم ووت برۆ به‌قوربانه، په‌شیمانم له‌م سه‌ردانه، کاکم پرسی بۆ؟ ووتم ئه‌گه‌ر که‌سیک هاوڕیه‌کی خۆشه‌ویستی نه‌بیت، هه‌موو سه‌روه‌توسامانی دنیا تامی جامی ئاو نادات و که‌سیکی وا نامه‌ویت بیناسم.
داوی ئه‌م سه‌ردانه بۆم ده‌رکه‌وت که خه‌لکه‌که گازنده‌ی ئه‌وه‌ئه‌کات که به‌شی ئه‌م که‌متره له هینی ئه‌وه‌ی که زیاتری وه‌رگرتوه، که‌واته گازنده‌که له نا دادپه‌روه‌ریه‌وه هاتوه که خه‌لکی هه‌ستی پیئه‌کات و رۆژانه له‌گه‌لیدا ئه‌ژی، ئه‌م هه‌ستی نادادپه‌روه‌ریه که مرۆڤ نه‌توانیت به‌سه‌ریدا زالبیت، ئیتر مرۆڤه‌کان ته‌نها بیر له خۆیان ئه‌که‌نه‌وه و جۆریک له یاسای دارستان دیته کایه‌وه، هه‌رکه‌س بۆخۆی، له‌وکاته‌شدا ته‌نها (ویژدان) چاودیره ،ئیتر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌شی نه‌بیت سل له هیچشتیک ناکاته‌وه بۆ هینانه‌دی خواستوحه‌زه‌کانی خۆی.
له‌وکاته‌دا شیرازه‌ی کۆمه‌لگا ئه‌پچری، که‌س کاری خۆی خۆشناویت، که‌س ناپرسیت ئایا ئه‌و کاره‌ی ئه‌یکه‌م به‌رامبه‌ر یان زیاتره له‌و بره پاره‌یه‌ی وه‌ریئه‌گرم ، چوبکه ئه‌مه بناغه‌ی خۆشبه‌ختی مرۆڤه، که هه‌میشه زیاتر بدات وه‌ک له‌وه‌ی وه‌ریئه‌گریت. که‌سیکم بیننی که له‌کاره‌که‌یدا که پیی سپێرداربوو ، ئه‌و زانیاریانه‌ی که ئه‌یگواسته‌وه بۆ باو کۆمپیوته‌ره‌که وه‌کو خۆی ووتی( له خۆمه‌وه ژماره ئه‌نوسم ،خۆ که‌س نایخوینیته‌وه).
ئه‌م نا رازیبونه‌ی خه‌لکی (شار)م له شتیک تریشدا بینیه‌وه. ئه‌وه‌ی هه‌سیمپیکرد له‌گه‌ل هه‌بوونی هه‌موو شتیکی مادی له‌و ژیانه تازه‌یه‌دا به‌لام (پارسه‌نگ ) نه‌بوو له مابه‌ینی پیکهاته‌کانی ژیانیکی ئاسوده و مرۆڤدۆستانه، ته‌نها خواردن و خان‌و و جلو‌به‌رگو ناومال مرۆڤ ناکات به مرۆڤیکی مرۆڤدۆست که بزانیت مانای ژیان چیه. پیویسته (پارسه‌نگیک) هه‌بیت له به‌ینی بیکهاته‌کانی دا
راسته خواردن گرنگه، راسته جلی جوان‌و پاکوته‌میز گرنگه به‌لام ئه‌مانه هه‌موو شتیکنین ، مرۆڤ پیویستی به ته‌ندروستیکی باش هه‌یه که بیپاریزیت له نه‌خۆشی و له‌شیکی ساغوسولامه‌تی هه‌بیت ، مرۆڤ پیویستی به خواردنی میشک هه‌یه، چونکه هه‌رچه‌ند بزانیت ، هه‌میشه زانستی تازه هه‌یه و هه‌ندیک له زانستت له بیرئه‌چیته‌وه و پیویستت به تازه‌کردنه‌وه هه‌یه. مرۆڤ پیویستی به خواردنی روحی هه‌یه و ئه‌بیت شانبه‌شانی خواردنه‌کانی تر په‌ره‌ی پیبدریت و کاتیکی تایبه‌تی بۆ ته‌رخانبکات و له گه‌ل خۆیدا به ژیان و هه‌ستوبیری روحی خۆیدا بچیته‌وه‌و په‌ره‌ی پێبدات. مرۆڤ پیویستی به په‌یوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تیی هه‌یه که ئه‌مه ته‌نها بریتی نیه له میوانداری بۆ خواردنی باشترین خواردن به‌لکو بۆئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانت په‌ره پیبده‌یت و هه‌میشه هه‌ولی ئه‌وه بده‌یت که سودیان لیوه‌رگریت. مرۆڤ پیویستی به خیزان هه‌یه وه‌کو پرۆژه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌و گه‌وره‌بوون تێیدا که هه‌موو ئه‌ندامانی خیزان به‌شداری تیدا بکه‌ن و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا گه‌شه‌بکه‌ن و فیری ژیانی یه‌کسانی و ریزگرتن ببن.له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌شدا مرۆڤ پیویستی به دابینکردنی ژایانه‌و پیویسته کاربکات بۆئه‌وه‌ی بژیوی ژیانی خۆی و خیزانی دابینبکات، که زۆر گرنگه بۆ مانه‌وه‌ی مرۆڤ و به‌رده‌ومبوون له خۆشکردنی ژیانی خۆی و کۆمه‌لگاکه‌ی.
ئه‌مانه تا راده‌یه‌کی زۆر له بیری خه‌لکی (شار)دا نه‌ماوه، که‌م که‌س گوێ به ته‌ندروستی خۆی ئه‌دات، ئه‌ونه‌ده ئازان له کرینی حه‌بو ده‌رمان ئه‌وه‌نده ئازا نین بۆ وه‌رزشکردنیکی ریکوپیک. ئه‌وه‌ندی گرنگی به شتی روکه‌ش ئه‌دریت ئه‌وه‌نده گرنگی به فیربوونی زانست‌و قوتابخانه نادریت، له لای به‌ریوه‌به‌ریکی قوتابخانه‌یه‌ک دانیشتبوم وام ئه‌زانی له میحفی وینه‌ی سه‌رۆکه‌کان دانیشتووم، ئه‌و به‌ریوبه‌ره به‌وه‌وه نه‌وه‌ستابوو که وینه‌ی سه‌رۆک هه‌لواسیت که خۆت له خۆیدا کاریکی ناشیرین و قیزه‌وه‌نه، وینه‌ی سه‌رۆکه بجوکه‌کانیشی هه‌لواسیبو کو جنابی وه‌ینه‌ی له‌گه‌ل گرتون، له کاتیکدا ئه‌مه شوینی زانسته و هیج په‌یوه‌ندیه‌کی به که‌سی سه‌رۆکه‌وه نیه‌و لیره‌دا ئه‌بیت زانست به‌دیواره‌کانه‌وه بیت.
زۆرجار هه‌ستم ئه‌کرد که ئه‌و ئیمانداریه‌ی ئیستا زۆری (ریا)و ساخته‌یه و بوه به روکه‌شیک بۆ ناره‌زایی ده‌ربرین و هیچ په‌یوه‌ندی به بروابوون به خواوه نیه. هه‌ستمئه‌کرد په‌یوه‌ندیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان وه‌کو پیویست نین، ئه‌وه‌ی بیرورای خۆی ده‌رئه‌بری، خیرا هه‌موو به‌جاریک ئه‌شودوبیلایان بۆ لیئه‌دا، که له‌ویش نه‌ئه‌ما به‌یانئه‌دایه‌وه به‌لاکه‌ی تردا.
(ماویه‌تی)
له سوله‌یمانی چیم دی
به‌شی چوارهه‌م
خۆشه‌ویستی بۆکار
له‌م گه‌شته‌دا بۆ شآر، ئه‌وه‌نده‌ی وویستم من سود بگه‌ێنم ئه‌وه‌نده زیاتر من سودمه‌ندبووم. ئه‌وه‌نده زیاتر له‌وه گه‌یشتم که ژیان ته‌نها خواردن و ناومال نیه، له‌وه گه‌یشتم که له وولاتیکدا(سوید) ئه‌ژیم که شایانی ئه‌وه‌یه که هه‌رچیم بۆئه‌کریت باشتریکه‌م. له وولاتیکدا ئه‌ژیم به‌بیئه‌وه‌ی که‌س پیمبلی، ئاماده‌م من شتی بۆبکه‌م و نه‌پرسم له‌وه‌ی ئه‌و چی بۆ من ئه‌کات. تیگه‌یشتم که شار ویران ئه‌بیت ئه‌گه‌ر هه‌موو داوای لیبکه‌ن شتیان بۆبکات، تیگه‌یشتم که شآر ئیمه دروستناکات، ئیمه شار درووستئه‌که‌ین، به‌وه‌ی که ئیمه چی بۆئه‌که‌ین نه‌ک ئه‌و چیمان بۆئه‌کات.
ئه‌وه‌ی بینیم ، هه‌موو داوای زیاتر ئه‌که‌ن. له‌کاتیکدا که رۆژانی سه‌ختوناهه‌موارمان بینی که هیجمان هیچمان نه‌بوو، به‌لام هیوایه‌کمان هه‌بوو، ئه‌و هیوایه ئیمه‌ی راگرتبوو به‌رامبه‌ر یه‌کیک له هه‌ره درنده‌کانی دنیا، ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که هیواکه‌مان ها‌ته‌دی ئیتر سه‌رمالیبشیویت ونه‌زانین چیمان ئه‌ویت؟ ئایا ئه‌بیت هه‌میشه دوژمنیک بکیشیت به‌سه‌رماندا بۆئه‌وه‌ی بزانین که هه‌ین؟ ئه‌م منتالیه‌ته تازه‌یه نامۆ بوو بۆمن. نه‌مئه‌زانی چۆن باسی ئه‌وه‌یان بۆبکه‌م که ژیان ئیستا ده‌ست پیئه‌کات و ئه‌بیت هه‌موو به‌یه‌که‌وه شه‌وبخه‌ینه سه‌ر رۆژ و رۆژبخه‌ینه‌سه‌ر شه‌و بۆئه‌وه‌ی بناغه‌که‌ی قایم وتۆکمه بیت.
که‌سانیکی زۆرم بینی که گالته‌یان به‌وه بوو که من به‌خۆبه‌خشی ورکشۆپ ئه‌که‌م بۆ مامۆستایانی باخجه‌ی ساوایان. رۆژیکیان له‌گه‌ل سی که‌سی کۆنه ناسیاودا وه‌ستابووم که وه‌لامی پرسیاره‌که‌یانم دایه‌وه که خه‌ریکی چیم، به‌یه‌کده‌نگ و به شیوه‌یه‌کی سه‌رسورماویانه هه‌رسیکیان ووتیان(چی؟؟؟؟) بۆ (حکومه‌ت پاره‌ی که‌مه؟) (تۆ به‌خۆرایی بیکه با ئه‌وانیش پاره‌که بخه‌نه گیرفانیانه‌وه). زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک گرتمی و تیگه‌یشتم وه‌لامدانه‌وه سودی نیه.
خۆشه‌ویستی بۆکار په‌یوه‌ندی نیه به پاداشته‌وه، خۆشه‌ویستی بۆکار پیویستیه‌کی ژیانه و به‌بی ئه‌و خۆشه‌ویستیه ژیان له‌ق ئه‌بیت، چۆن کاری خۆبه‌خش پیویسته بۆ به‌هیزکردنی که‌سایه‌تی خۆت و یه‌کیکه له پیویستیه‌کانی بوون به هاونیشتمانی سودبه‌خش، هه‌روه‌هاش خۆشه‌ویستی بۆکاره‌که‌ت نیشانه‌ی خۆشه‌ویستیته بۆ ژیان، به‌ومه‌رجه‌ش ئه‌وه‌ی ئه‌یده‌یت هه‌میشه زیاتر بیت له پاداشته‌که.ئه‌وسا ئارامی‌و ره‌زامه‌ندی ژیانت پرئه‌کات که خۆشی.
زۆر هه‌ولمدا له‌م نهینیه بگه‌م که بۆچی که‌م که‌س کاره‌که‌ی خۆی خۆشئه‌ویت؟ بۆچی پاش ئه‌و هه‌موو ئازار‌و ناخۆشیه‌ی سالانی شه‌ر، هه‌مووی له‌بیرچوه‌وه و ئیستا خه‌لکی کاریشی هه‌یه که‌چی خۆشیناویت.
رۆژیکیان له‌لای لیپرسراویکی بالاده‌ست دانیشتبووم که هاوریی کۆنم بوو. له‌ماوه‌ی زیاتر له 2 کاتژمیر که‌من له‌لای بووم هه‌رچی ئه‌هات بۆ کاریکی تایبه‌تی بوو ، یان گواستنه‌وه‌ی که‌سیک بوو یان دامه‌زراندنی که‌سیک یان شتیکی تایبه‌تی که هیج په‌یوه‌ندی به سودی گشتیه‌وه نه‌بوو
هاوریکه‌م سه‌یریکی کردم و ووتی ( خۆ به‌چاوی خۆت ئه‌بینیت که چیمان لیهاتوه، که‌سیکت بینی بۆ سودی گشتی هاتبیت، جگه له پاره زیادکردن).
زۆر به‌دوای هۆکاره‌کانیدا ئه‌گه‌رام، هه‌رچی قسه‌م له‌گه‌ل ئه‌کرد، زۆر له من باشتری ئه‌زانی، هه‌موو هاورابوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر (ئه‌و) به‌شی خۆی وه‌رگرتایه، ئه‌وه یه‌کسانی ئه‌بوو که‌سیش نارازی نه‌ئه‌بوو. ئه‌یانزانی که به‌شه‌که‌ی ئه‌وان که‌متره‌و غه‌دریانلیکراوه، هه‌موو که‌سیک زیاتری وه‌رگرتوه له‌و،ئه‌یانزانی که بۆیه ئه‌م حه‌ز به‌کاره‌که‌ی خۆی ناکات چونکه هیجی لینازانیت ، له‌وی بیت یان نا هیچ له‌مه‌سه‌له‌که ناگۆری، ته‌نگوچه‌له‌مه‌ی خۆیان و خه‌لکیان چاره‌سه‌رئه‌کرد،به‌لام قوربه‌سه‌ریه‌که له‌وه‌دا بوو که‌س هیچی نه‌ئه‌کرد بۆ چاککردنی باری ژیانی خۆی، کاتیک که‌سیک گله‌یی له به‌ختی خۆی ئه‌کات، نابیت چاره شی بکات؟ به‌لام وه‌کو نه‌ریتیکی رۆژ هه‌لاتی هه‌میشه هه‌له‌کان خه‌تای ئه‌و نیه، هه‌میشه که‌سیکی تر گوناهباره، هه‌میشه خه‌تا خاته‌ی (ئه‌و)بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ش گرفته‌که وه‌کو خۆی ئه‌مینیته‌وه و زیاد ئه‌کات، چونکه تاکو مرۆڤ داننه‌نیت به‌وه‌دا که خۆی چاره‌نو‌سی خۆی به‌ده‌ست خۆیه‌تی، نا‌توانیت هیچ بگۆریت. ئیمه هه‌ریه‌که‌مان ته‌نها لیپرسراو نین ته‌نها له ژیانی خۆمان به‌لکو لیپرسراوین له هه‌موومان، هه‌موومان به‌یه‌که‌وه کۆمه‌ل دروستئه‌که‌ین. کاتیک هه‌ول ناده‌م ئه‌وه‌ی پیینارازیم بیگۆرم بۆ باشتر، ئه‌مه کارئه‌کاته‌سه‌ر که‌سانی تریش ئه‌مه یاسای ژیانه ئه‌گه‌ر وانه‌بیت، یاسای تر دیته ناوه‌وه که له ژیانی چانه‌وه‌ر ئه‌چیت، هه‌رکه‌س بۆخۆی. به‌هیز بیهیز له‌ناوئه‌بات.
که‌سانی دلسۆز زۆرن و کاره‌که‌یان خۆشئه‌ویت، کاری زۆر باش و به‌سود ئه‌که‌ن و گله‌یی که‌متر ئه‌که‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش گه‌یانمیه ئه‌و بروایه‌ی که ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی خۆی به‌باشی بکات و کاره‌که‌ی خۆی خۆشبویت، ئارامتره له ژیاندا. زۆرجار هه‌ولمئه‌دا که ئه‌وکه‌سانه بدۆزمه‌وه و قسه‌یان له‌گه‌ل بکه‌م. هه‌ندیک له‌مانه که‌سانی خوینده‌وارو ئه‌کادیمین و په‌روه‌رده‌ی خۆیان و ویژدانیان ریگایان پینادات که ده‌غه‌لی بکه‌ن له کاره‌که‌یاندا.هه‌ندیک که‌سانی ناوبازار و دووکاندار باشتر له ژیان گه‌یشتوون وه‌ک له که‌سانی خوینده‌وارو کاربه‌ده‌ست. هه‌رکاتیک که‌سیکی شیاو له کاریکی شیاودا کاریکرد. ئه‌نجامه‌که‌ی رازیبوون و ئارامی به‌خشه.
له‌گه‌ل کاکیکی شوفیر سواربووم ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ته‌نهابووین فرسه‌تم هینا و لیمپرسی، ژیان چۆنه به‌لاته‌وه. ووتی ژیان زۆر خۆشه و من خۆم دوو مندالی کچم هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌نده ئیش ئه‌که‌م که به‌شمان بکات و ئه‌رۆمه‌وه یاری له‌گه‌ل منداله‌کانم ئه‌که‌م. له خوا به‌زیاد بیت له‌وه خۆشتر چیه، شه‌و تا به‌یانی گویم له پیکه‌نینی منداله‌کانمه. من خۆم باوکم نه‌دیوه له‌به‌رئه‌وه من ناهیلم ئه‌وان وابن. ووتم به‌س ئوتوموبیل لیخورین ئه‌وه‌نده خۆش نیه؟ ووتی مامۆستا ئه‌وه‌نده‌ی من حکمه‌ت کۆئه‌که‌مه‌وه له‌م ماشینه‌دا له هیچ دانشگایه‌کدا ده‌ستتناکه‌ویت.
ئه‌مه‌یه فه‌لسه‌فه‌ی ژیان له که‌سیکی ساده‌و هه‌ژاره‌وه، خۆشبه‌ختی به پاره ناکرریت، خۆشه‌ویستی کار په‌یوه‌ندی به زۆری پاداشته‌وه نیه.تا کاره‌که‌ت خۆشنه‌ویت ئارام نابیت، تا ئارام نه‌بیت کاره‌که‌ت خۆشناویت، هه‌ربۆیه تۆخۆت هۆی ئه‌وه‌ی کاره‌که‌تت خۆشبویت یان نا.
شیرزاد فه‌قێ عه‌لی 16-12-2013
ماویه‌تی