داوای مندالیك له گهورهكان
كاتیك من غهمبارم،تورهم، ئامادهنیم گوی له روونكردنهوهكانتان بگرم.
من تاقیكردنهوهكانی ژیانی ئیوه دهزانم، یارمهتیم بدهن خۆم تاقیكردنهوهی خۆم بكهم.
بهراوردی ژیانی خۆتان مهكهن به ژیانی من، چونكه به دلنیاییهوه ژیانمان جیاوازه.
ئامۆژگاریم مهكه، پیشئهوهی خۆت بخهیته شوینی من. ب
ه شیوهیهك ئامۆژگاریهم مهكه كه نیشانی بدات كه خۆم ناتوانم گرفتهكهم چارهسهربكهم.
وام لیمهكه كه ههستبكهم كه ئیوه باشتر ئهزانن چی بۆمن باشه.
گویملیبگره و پرسیارم لیبكه و باسهكهم به ههند وهربگره
لهخۆتهوه بریارم بهسهردا مهده،
گالتهم پیمهكه و چاودامهگره، بهراستی من تهحهمولی ئهمانه ناكهم.
من ئیوهم خۆشئهویت، ئیوهش ئهمه بهكار مههینن بۆ دهستبهسهرداگرتنم.
ئهگهر ئیوه وهكو دایكوباوك گفتوگۆم لهگهل نهكهن، كی گفتوگۆم لهگهل بكات.
(سهرچاوه قسهكردن لهگهل مندالدا له مابهینی چوار گویدا، ئیلڤا ئیلنبی و باربرۆ هیلگش)
نهێنیەکانی خۆشبەختی
ڕۆژی پەنچا وسێ(53)
مرۆڤ بەشێکە لە کۆیەک کە ئێ
مە پێی ئەڵێین گەردوون، باشێک کە بەستراوەتەوە بە کات و شوێنیکی دیاریکراوەوە.
هەندێک وا بیرئەکەنەوە کە هەستوونەستەکانیان جیان لە کەوون. ئەمە بیرێکی هەڵەیە و وەکو بەندیخانەیەکی بچوک وایە کە ئەو مرۆڤانە خۆیان تێدا حەشار داوە.
ئەم بیرە تەسکە سنوور دائەنیت بۆ هەستوونەستەکانمان و خۆشەویستیمان سنووردارئەکات تەنها بۆ کهسانێکی نزیک لەخۆمان. پیویستە خۆمان لەو بەندیخانەیە ڕزگار بکەین،بەوەی کە مەودای هەستوونەستمان و خۆشەویستیمان فراوانتر بکەین بۆ هەموو گیانلەبەران و بۆ سروشت، بەڵام ئەمە ئەوەندە ئاسان نیە کە هەمووکەس بیگاتێ، بەڵام هەوڵدان بۆی خۆی لە خۆیدا بەشێکە لە خۆ رزگارکردن و بناغەیەکە بۆ خۆشگوزەرانی
البرت انشتایین ١٨٧٩؛١٩٥٥
نهێنیەکانی خۆشبەختی
رۆژی چل وهەشتهەم
هەمووشتێک بناغەکەی لە ناخی خۆتدایە، ئەوەی تۆ بۆی ئەگەڕێیت لەدەرەوەی خۆت ، لە ناخی خۆتدا هەیە. کەس ناتوانێت
بیرێک بکاتەوە لەوەی کە چۆن لەدواڕۆژدا بیرئەکاتەوە.
بیرەکانت لە بارەی هەرشتیکەوە بناغەی ئەو شتەیە.
جنڤێ بەرنارد ١٨٨١-١٩٦٠
نهێنیەکانی خۆشبەختی
ڕۆژی چل ونۆ
تۆ هەرگیز تەنهانیت لەوەی ئەیکەیت.کاتێک هەست ئەکەیت کە بەتەنها نیت و هێزی گەردوون هەمیشە وەڵامی داواکانت ئەداتەوە ویارمەتیت ئەدات،ئەوسا ترس و دڵەڕاوکێکانت وەلاوە ئەنێئت.
گەردوون باشترین هاوڕێیەو گەردوون توانای هەیە لە هەمووکات و شوێنێکدا کاری خۆی بکات و کەس ناتوانێت لەڕیدا بوەستێت،
ئەوەی لەسەر تۆ پێویستە، ئەوەیە کە بڕوات بە گەردوون هەبێ
نهێنیەکانی خۆشبەختی
ڕۆژی پەنجاهەم
ووشەی (ئەگەر) لە قاموسی خۆتدا بسرەوە، جونکە ووشەیەکە بۆنی دوودڵی و ناڕەزایی لیدێت.کاتێک ووشەی (ئەگەر) بەکاردەهێنیت، مانای ئەوەیە کە تۆ بڕوات بەوە نیە کە داخوازیەکەت بیتەدی. یاسای ڕاکیشان بۆلایخۆت، ناتوانێت ئەوەت بۆ بکات کە تۆ دوودڵیت لێی.
لەجیاتی (ئەگەر) ووشەی (کەی) بەکاربهێنە:
کاتێک پارەکەم دەستکەوت.......
کاتێک هاوڕێکەم پەیداکرد........
کاتێک ئەمە ئەبێت......
کەی، کەی، کەی،
نهێنیەکانی خۆشبەختی
ڕۆژی چلوسێ(43)
بۆئەوەی بیرت ئاسوودەبێت، هەموو ڕۆژێک ساتیک دانیشەوبیربکەرەوە،چاوەکانت بنوقێنە و بزانە ئەوبیرانەی بە خەیالتدا دێن چین، بەرەنگاریان مەبەرەوە و وازبێنە باخۆیان وردە وردە وونببن.
ئەم ڕاهێنانە ڕۆژانە بکە تا وات لێدێت کەجاپووک ئەبیت لە سەرنجدانی بیرەکانت وە فیرئەبیت کە یەک بە یەک لە بیریان بەریت. هەروەها ڕادێیت کە بتوانیت بۆماوەی (٥) چرکە بیر لە هیچ شتێک نەکەیتەوە، دوایی بۆماوەی (١٠) و دواییتر بۆماوەی (١٥) و (٢٠) و (٢٥) .....هتد
کاتێک ئەتوانیت کۆنترۆڵی بیرەکانت بکەیت و وایان لێبکەیت بەگوێت بکەن، ئەوسا ئەزانیت کە چ توانایەکی بیسنورت هەیە بۆدرووستکردن و بەدەستهینانی ئاواتەکانت.
نهێنیەکانی خۆشبەختی
ڕۆژی چلوویهکههم(41)
تاچەند ئەتوانیت ئەنجامی ڕوداوەکان بەکار بهێنیت، ئەگەڕێتەوە بۆئەوەی تا جەند بڕوات پێیانە.کاتێک بڕوات بە ڕاستیی ئەنجامی ڕووداواکان نیە، ئەوە تەنها ووشەیەکی ڕووتە و هیچ مانایەکی نیە. بڕوا هیز بە ووشەکانت ئەدات.
کاتێک بڕوات بەوە هەیە کە دەیڵێیت، ئەوە تۆ ئەوەت دروستکردوە کە دەتەوێت. جا هەرچیەک بێت.
نهێنیەکانی خۆشبەختی
ڕۆژی سیوههشت(38)
ئەنشتاین ئەڵێ كە كات شتێكە تەنھا لە خەیاڵدا ھەیە،كاتێك بروات بەوەھەبێت كە كات بوونی نیە ، ئەوسا ئەبینیت، ئەوەی ئەیخوازیت و داوایئەكەیت لە دوا ڕۆژدا ، ھەتە، بۆیە بەوشێوەیە خەیاڵ بكەرەوە و بنووسەو باسی دووا ڕۆژت بكە.داخوازیەكانت بنێرە بۆ بیرەكانت بۆ دڵ و بۆ گیانت و بیھێنەبەرچاوی خۆت كە ھەن و تۆ ھەستیان پێئەكەیت.
نهێنیەکانی خۆشبەختی
ڕۆژی سیوشەشهەم(36)
ھەموومان سەربەستی تەواومان ھەیە كە ئەوەی ئەمانەوێت ھەڵیبژێرین. ئەو دەسەڵاتە لەدەستی خۆتدایە و تۆ خۆت ھەڵئەبژێریت چۆن وە كەی ئەو دەسەڵاتە بەكار ئەھێنیت لە ژیانتا.
ژیانێكی خۆشوبەختەوەر ئمڕۆ یان دوای خەیت بۆ سبەی، كامیان باشترە؟
نهێنیەکانی خۆشبەختی
ڕۆژی سیوپێنچهەم(35)
زۆر گرنگە كە سوپاسگوزار بیت بۆ ھەمووشتێك كە لە ژیانتا ڕووئەدات. زۆركەس تەنھا بیر لەوەئەئكاتەوە كە نیەتی و ھەموو ئەوشتانەی لە بیرئەچێت كە ھەیەتی و ھەق وابوو سووپاسگوزاربێت، بەبێ سوپاسگوزاری ناتوانی بگەیتە ھیچ ئەنجامێك لەگەڵ (یاساكانی گەڕانەوەی ھێز بۆخۆت).چونكە ئەگەر تۆ سوپاسگوزاری نەدەی بە دەوروبەرت لە ناخی دڵەوە، مانای ئەوەیە ناڕەزایی و گلەیی ئەنێریت، ودەرەوەش بەھەمانشێوە گلەیی و ناڕازاییت بۆ كۆپیەئەكات و بۆت ئەنێرێتەوە.
كەواتە بەھرەمەندبە، بۆئەوەی تۆش ئامادەبیت بۆ وەرگرتنی سوپاسگوزاری.
نھێنیەكانی خۆشبەختی
ڕۆژی سیوچوارهەم(34)
بۆئەوەی ژیانمان بگۆڕین، پێوویستە جارێك لە جاران بڵێین ئیتر بەسە با لە ئێستاوە ژیانی خۆمان بگۆڕین لە خەمووخەفەتەوە بۆ ژیانێكی خۆشتر وبەختەوەر. تەنھا ریگایەك كە بتوانین ئەمە بكەین، ئەوەیە كە بگەڕێین بەدوای ئەوشتانەی كە ئێمە بەلامانەوە شایانی سوپاسە، جا ھەچیەك بێت.
كاتێك بیر لە شتی چاك و ئەرێنی ئەكەینەوە ،ئەوسا یاسای (گەڕانەوەی ھێز بۆلایخۆمان) وەڵاممان ئەداتەوە بە ھەمانشێوە و كۆپیەیەك لەو بیروھەستەمان بۆ ئەنێرێتەوە، ئێمەش جارێكیتر بیرو ڕفتارمان ئەگۆڕین بۆ باشتر، بەمشێوەیە ئەو گۆڕانە باشانە ئەبن بەھۆی بەختیاری و خۆشبەختی بۆمان. .
نهینیهکانی خۆشبهختی
ڕۆژی سیوسێ(33)
لەوساتەوە لەدایك بویت،بهشێك لە گەروودەن ھاورێی تۆیە، كه بهھیچ شێوەیەك لە ھیچ باروودۆخێكدا بەجێت ناھێڵێت تا تۆ لە ژیاندا مابیت. ئەم ھاوڕێ تازەیە، توانای بیسنووری ھەیە بۆ دابینكردنی خواستەكانی تۆ،كات كێشە نیە بۆی،گەورەیی كێشە نیە بۆی، كات وشوێن بوونی نیە لای ئەم، شتێك نیە كە ئە ھاوڕێکهت نەتوانێ نەیكات.
تەنھا شتێك كە تۆ پێویستە بیكەیت ئەوەیە كە دوای یاساكانی گەردوون كەویت، داوای ئەوەبكە كە ئەتەوێت،بەڕاستی بڕوات ھەبێت كە ئەوشتە ھی تۆیە،
شتێكی سهیر نییە كە ھەموو كەوون كار دەكات بۆ ھێنانەدی ئاواتەكانت.
خۆشبەختی نھێنیەكانی
ڕۆژی سیودووهەم(32)
لە ڕاستیدا كاتێك كە تۆ دەست ئەكەیت بە پرسیار لە بارەی ژیانەوە، ئەمە خۆی لەخۆیدا سەركەوتنێكە بۆت.
راستی ژیان لەبەردەستی ھەمووكەسێكدایە،ھەروەكو ھەمیشە وابووە،بەڵام ھەر ئەوانەی كەپرسیارئەكەن وەڵامیان دەست ئەكەوێت و لە راستی شارەزائەبن.
كاتێك ئێمە پرسیارئەكەین و ئاواتەخوازین كە ووەڵامەكەمان دەستكەوێت،ئەوسا ووڵامەكە بەو شێوەیە بۆلای خۆمان ڕائەكێشین كە تێیئەگەین.
بۆئەوەی وەڵامت دەستكەوێت لە ژیاندا ئەبێت پرسیار بكەیت
نھێنیەكانی خۆشبەختی
ڕۆژی سیویەکهەم(31)
یاسای گەرانەوەی ھێز بۆلای خۆت، یاسایەكە پەیووندی بە كەسەكانەوە ھەیە، ئەم یاسایە وەكو ئامێرێكی فۆتۆكۆپی وایە،ھەرچی تۆ بیری لێئەكەیتەوەو ھەستیپێئەكەیت ئەو كۆپییەی ئەكات و ەێنەیەكی ئەنێرێت بۆخۆت، كە ئەمە ئەبێت بە ژیانی تۆ و تۆش بەپێیە ژیانی خۆت ئەگۆڕی.
بۆئەوەی دنیائ دەرەوەت بگۆڕیت، ۆت تەنھا پێوووستت بەوەیە كە شێووەی بیركردنەوە و ھاستتكردنت بگۆریت و بەشێوەیەش یاساكە كۆپیەی ئەكاتەوەو كۆپییەكت بۆ ئەنێرێت.
نھێنیەكانی خۆشبەختی
ڕۆژی سی(30)
بیر، خۆیدەرئەخات لە ووشەدا،
ووشە، خۆی دەرئەخات لە كرداردا، كردار ئەبێت بە خوو. خوو ئەگۆڕیت و ئەبێت بە پێناسەیەك،كەواتە بە ئاگاوە سەرنجی بیرەكانت بدە و بزانە بۆ كوێ رێئەگرن.
با ھەستوو بیرەكانت لەخۆشەوستیەكەوە بۆھەموو گیانلەبەرێك ھەڵقوڵێ.
BUDDHA(نزیكهی 563 -483 پ ز)
نھێنیەكانی خۆشبەختی
ڕۆژی بیستوهەشتهەم(28)
ئەزانیت ئەگەر ژیان لە گۆڕاندا نەبووایە، تۆ نە ئەبوویت؟ كەوون و ھەمووشتێك لە دەوورەبەرمان لە گۆرانێكی ھەمیشەییدایە، لەبەرئەوەی كەوون لە (ووزە) پێكھاتووە، وزەش لە گۆڕان وجمووجۆڵ پەیدا ئەبێت.
ژیانیشمان پێكھاتووە لە ووزە، لەبەرئەوە، ئەویش ئەبێت لە گۆڕانێكی بەردەوامدا بێت، مرۆڤ ناتوانێت گۆڕان و جمووجۆڵی ژیان بوەستێنێ لە ژیانیدا، وە ئەوە ئەگەر بشكرێ سودی نیە بۆت،چونكە ئەو گۆرانە ھەمیشەییەیە كە خودی ژیانمان ئەداتێ، وائەكات كە ژیانمان نەشوونما بكات و پێشبكەوێت.
نهێنیەکانی خۆشبەختی.
ڕۆژی بیستووحەوتهەم(27)
ههر ڕۆژهی ساتێکی کورت دانێ بۆ وهبیرهێنانهوهی ئهو شتهچاکانهی که گهردوون پێیبهخشیوویت.
لهگهڵ ئهوهشدا گهردوون هرگیز داوای شتێکت لێناکات له جیاتی.
ئهوهیه دیاری ڕاستی.
نهێنیەکانی خۆشبەختی
ڕۆژی بیستوشهش(26)
خهلکی ریگای جیاواز ههلئهبژیرن بۆ گهیشتن به خۆشبهختی
ئهگهر دووی ریگاکهی تۆ نهکهون مانای ئهوه نیه که گهوجن
دالهیلاما
نھێنیەكانی خۆشبەختی
ڕۆژی بیستوچوارههم(24)
تۆ توانات ھەیە ھەرچی فەرمانێك بدەیت بۆت بێتەدی،
ئەمە فەرمانێكه بۆ دورخستنەوەی بیری نابەجێ لە مێشكی خۆتدا:
وونبەلەبەچاوم، تۆشوێنت نابێتەوە لەلای من، من گیانێكی پیرۆزم، تەنھا شوێنی بیری چاك وپاكم ھەیە
ھەرگیز ووشەیەكی لەمە ڕاستتر نەوتراوە.
نھێنیەكانی خۆشبەختی
ڕۆژی بیستوسێههم٢٣
. تۆ پەیووەندیێەكی روحیت ھەیە لەگەڵ گەردووندا بەھۆی یاسای ڕاكێشان بەرەوخۆت بەھۆی یەم پەیوەندیەوە تۆ ژیانت درووست ئەكەیت. ھەمووكەسێك پەیوەندیەكی تا
یبەتی خۆی ھەیە لەگەڵ گەردوون و یاساكانی ڕاكێشان بەرەوخۆت، تۆ ئەو یاسایە بۆ سوودی خۆت بەكارئەھێنیت، ھەروەھا كەسانی تریش بۆ سوودی خۆیان بەكاری ئەھێنن. تۆ ناتووانیت ئەو یاسایە لە حسابی كەسێكی تر بەكاربھێنیت بەبێ ئەوەی ئەو كەسە ڕێگات پێبدات، وە ھەروەھا كەسیش ناتوانێت لە حسابی تۆ بەكاربھێنێت. كاتێك مرۆڤ بیر لەمەئەكاتەوە ،دلخۆش ئەبێت بەوەی كە ئەم یاسایە بەمشێوەیەیە.ئەگەر وانەبووایە، ھەركەسێكی تر ئەیتووانی بەبێ ڕەزامەندی تۆ ئەوەی ئەو ئەیەووێت بیكات لە ژیانی تۆدا. تۆ ژیانی خۆت درووست ئەكەیت بەو بیروھەستانەی خۆتGilla · · Sluta följa inlägget · för 10 timmar sedan Visat av 6 Om