Blogg
(جیابونه‌وه(ته‌لاق
10.11.2013 00:00جیابوونه‌وه له چاوی منداله‌وه
به‌شی یه‌که‌م
کاتیک مرۆڤ بریاری جیابوونه‌وه ئه‌دات، له‌به‌رهۆیه‌کی تایبه‌تی،ئه‌م بریاری جیابوونه‌وه‌ی ه‌کار‌دانه‌وه‌ی ئه‌بیت له‌سه‌ر خیزان، هه‌م له‌رووی مرۆڤایه‌تیه‌وه و هه‌م له‌رووی ئابوریه‌وه، هه‌م بۆ خۆیان و هه‌م بۆ کۆمه‌لگاش
ئه‌وه‌ی که زیاتر کاریگه‌ریه‌که‌ی ئه‌بیت له‌سه‌ری منداله‌کانن،مندال هه‌میشه دلگران ئه‌بیت به‌وه‌ی که خیزانه‌که په‌رشوبلاوئه‌بیته‌وه له‌کاتی له‌یه‌کجیابوونه‌وه‌ی باواندا
چۆن ئه‌توانین ئازاری ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه که‌مکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر مندال؟
به‌وه‌ی که ئیوه به پله‌ی یه‌که‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی منداله‌که ره‌چاوبکه‌ن. پیویستیه‌کانی،هه‌ستوونه‌ستی،پیویسته ریککه‌ون له‌سه‌رئه‌وه‌ی که چۆن کاربکه‌ن به‌یه‌که‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی منداله‌که‌تان.
زۆرکه‌س ئازاری منداله‌کانی له‌بیرئه‌چیته‌وه له کاتیکی وا ناخۆشدا که جیابوونه‌وه‌یه، ئه‌مان له‌بیریان ئه‌چیت که منداله‌که ئاگادارکه‌نه‌وه له پیش روودانی جیابوونه‌وه‌که ،له‌به‌رئه‌وه منداله‌که توشی شوک ئه‌بیت که له پریکدا ئه‌و هه‌واله‌ی پیئه‌گات که دایه‌و بابه جیائه‌بنه‌وه.
باشتره بۆ منداله‌که که بزانیت ئیوه گفتوگۆتانه له‌سه‌رجیابوونه‌وه، تۆ ئه‌توانیت بۆنمونه به منداله‌که بلێیت(دایه‌و بابه گرفتیکی گه‌وره‌مان هه‌یه له‌باره‌ی ژیانی هاوسه‌ریمانه‌وه، ئیمه نازانین چۆن داوییدێت،ئایا جیائه‌بینه‌وه یان چاره‌سه‌ریکی تر هه‌یه، ئیمه هه‌ولئه‌ده‌ین، بابزانین چۆن ئه‌بیت) له‌بیرتنه‌چیت که بۆی باسکه‌یت له دایه‌وبابه چه‌ندیان خۆشئه‌ویت و ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌وه‌وه نیه.
بۆ دایک‌وباوک نیه که به هیچ شیوه‌یه‌ک منداله‌که تیکه‌لاوی ئه‌م باسه‌بکه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی که لیپرسراویه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر بخریته‌سه‌ر منداله‌که، هه‌روه‌ها منداله‌که نه‌خه‌نه باریکی واوه له ناچار بیت هه‌لبژیریت له مابه‌ین لایه‌نی دایه یان بابه.ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه که منداله‌که به‌ئاگابیت له‌وه‌ی که دایه‌وبابه گفتوگۆیانه له‌سه‌ر جیابوونه‌وه. ئه‌مه به‌سه بۆئه‌وه‌ی که منداله‌که بروای پیتان بیت و بزانیت که هیچی لیناشارنه‌وه.
له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه که راستگۆبیت، به‌راستی وه‌لامی پرسیاره‌کانی بده‌یته‌وه،له‌گه‌لئه‌وه‌شدا ئه‌بیت ئاگاداری ئه‌و سیگنالانه بیت که منداله‌که ئه‌ینیریت، بۆئه‌وه‌ی که باسی هه‌سته‌کانی ئه‌ویش بکه‌ن وئه‌ویش بتوانیت هه‌سته‌کانی خۆی ده‌رببریت، جا به چ شیوه‌یه‌ک ده‌ریئه‌بریت ئه‌وه منداله‌که خۆی ئه‌زانیت و له‌سه‌رتۆ پیویسته ئاماده بیت که مامه‌له‌یان له‌گه‌ل بکه‌یت، هه‌رچه‌نده که ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه بۆتۆش وه‌کو دایه یان بابه کاره‌ساتیکی ناخۆشه، که‌واته ریژه‌یه‌کی زۆر له خۆراگری پیویسته له‌لایه‌ن تۆشه‌وه.
جیابوونه‌وه و دا‌و رۆژی منداله‌که‌ت
گرفتی گه‌وره‌ی منداله‌که ئه‌وه‌یه که که ناجارئه‌بیت له یه‌کیک له باوانی جیا ببیته‌وه و ئه‌و خیزانه‌ی جاران هه‌لئه‌وه‌شیته‌وه و نامینیت،له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش که منداله‌که وا هه‌ست ئه‌کات که شوینی ئاسایی خۆی له خیزانه‌که‌دا لیتیکچوه.
زوربه‌ی زۆری مندالان خواستیکی نهینیان هه‌یه که ئه‌یانه‌ویت دایه‌وبابه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ جاریجاران و به‌یه‌که‌وه بژین.ئه‌گه‌ر مرۆڤ پرسیار له مندال بکات که ئایا دایه‌وبابه جیاببنه‌وه یان هه‌ر به‌یه‌که‌وه بن، ئه‌وه ئه‌لین که حه‌زئه‌که‌ن به‌یه‌که‌وه بن.هه‌تاکو ئه‌گه‌ر له خیزانیکی به ته‌نگوچه‌له‌مه‌شدا بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی مندال زۆر لایه‌نگری باوانیتی. بۆئه‌وه‌ی باری خیزان تیکنه‌چیت زۆرجار واز له خواست‌و ئاواته‌کانی خۆیان ئه‌هینن.
زۆر مندال هه‌ستی گوناهباریان هه‌یه کاتیک دایه‌وبابه جیائه‌بنه‌وه، ئه‌وان وا ئه‌زانن ئه‌گه‌ر هه‌لسوکه‌وتی باشتریان بکردایه، یاخود نمره‌ی باشتریان هه‌بوایه له قوتابخانه، ئه‌مه رووی نه‌ئه‌دا. له‌به‌رئه‌مه‌یه که ئه‌بیت بروا به منداله‌کان بهینیت که ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به‌مانه‌وه نیه. ئه‌بیت ئه‌وه بزانن که جیابوونه‌وه‌که له‌به‌رشتیکه له مابه‌ین دایه‌وبابه‌دا که‌وایکردوه کا ئیستا ناتوانن به‌یه‌کوه بن.
له جیابوونه‌وه‌دا منداله‌کان توشی ناخۆشی هه‌لبژاردن ئه‌بن له مابه‌ین دایه یان بابه، کاتیک له‌گه‌ل یه‌کیکیاندایه، هه‌ستی خراپی هه‌یه که له‌گه‌ل ئه‌ویتدا نیه و به پیچه‌وانه‌شه‌وه
کاتیک له‌گه‌ل ئه‌ویتردایه هه‌مان هه‌ستی گوناهباری هه‌یه که له‌گه‌ل ئه‌ویتر نیه.
له‌به‌ئه‌وه زۆر گرنگه که بۆی باسکه‌یت که هه‌قیه‌تی خۆی له‌لا کامیان ئه‌بیت و که‌ی پییخۆش بوو ئه‌یتریان ببینیت.
چاوه‌ڕیی چ ره‌فتاریک بکه‌ین له منداله‌که‌وه ؟
هه‌میشه ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌بیت. پرسیاره‌که له‌وه‌دایه کام، وه چه‌ند به‌هیزه ئه‌م ره‌نگدانه‌وه‌یه.
ئاگات له‌وه بیت که ئه‌گه‌ر منداله‌که هیچ ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوو له ده‌ربرینی هه‌ستونه‌سته‌کانی، پیویستی به‌یارمه‌تیه که ئه‌و هه‌ستوونه‌ستانه ده‌ربڕیت.چونکه باشنیه که هه‌ستو بیری به‌هیز له‌ناخیدا په‌نگبخواته‌وه.له‌وانه‌شه که منداله‌که بیه‌ویت باوان له گرفتی زیاتر بپاریزیت و ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌رگومینت نه‌دا به‌ده‌سته‌وه که باری خیزانه‌که ئه‌وه‌نده‌ی تر تیکبچیت.
مندالی باخچه‌ی ساوایان هه‌ندیکجار ره‌فتاریکی گه‌رانه‌وه بۆدواوه ئه‌نوینن، به‌مانای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌رینه‌وه بۆ پله‌کانی پیشوو له پێشکه‌وتندا، بۆنمونه له‌وانه‌یه میزبکه‌ن به‌خۆیاندا،یان نایه‌ویت بروا بۆ باخچه یان له باخچه بمینیته‌وه داوای ئه‌وه ئه‌کات که برواته‌وه بۆ ماله‌وه. له‌وانه‌یه منداله‌که توشی سه‌رلیشیواوی دیت، یان به‌ئاسانی توره ئه‌بیت یان توشی خه‌مۆکی ئه‌بیت.
مندالی 6-9 سالانه زۆر هه‌ستیاره ، ئه‌م منداله هه‌تاکو ئیستا ئه‌وه‌نده کامل نیه که به‌ته‌واوه‌تی تیبگات چی رووئه‌دات،به‌لام ئه‌وه‌نده به‌ئاگایه که شتیکی زۆر ناخۆشه. ئه‌م منداله هه‌تاکو ئیستاش ژیانی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه یه‌و اعتمادی له‌سه‌ر ئه‌وانه. له‌م ته‌مه‌نه‌دا مندال زۆرجار به‌لایه‌وه زه‌حمه‌ته که هه‌سته‌کانی به ووشه ده‌رببریت، له‌وانه‌یه به توره‌یی هه‌سته‌کانی ده‌رببریت، نا‌توانیت بیره‌کانی چرکاته‌وه له‌سه‌ر شتیک و توشی گرفتی فیربوون ئه‌بیت.
مندالی 9_تاکو 12،13 سالان ده‌ستیکردوه به به‌ستنی په‌یوه‌ندی به که‌سانی تره‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خیزانه‌که. ئاسانتره بۆی که باسی هه‌ستوونه‌سته‌کانی بکات له‌گه‌ل که‌سیک له‌ده‌ره‌وه‌ی خیزانه‌که. منداله‌کانی ئه‌م ته‌مه‌نه کۆنترۆلی زیاتریان به‌ده‌سته له ناوخیزانه‌کادا هه‌تاکو له باره‌ی یاساییه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌یانه‌ویت له کوی بن لا کاتی جیابوونه‌وه‌دا، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی با یاسای وولاته‌وه هه‌یه که تاچه‌ند گوی به به‌رژه‌وه‌ندی منداله‌که ئه‌دات و یاسای ئه‌و وولاته چۆن چاری ته‌نگووچه‌له‌مه‌کانی مندال له باری جیابوونه‌وه‌دا ئه‌کات.
له جیابوونه‌وه‌ی باواندا مندال به‌توره‌بوون، بیده‌نگی و دلگرانی، یان خه‌مۆکی هه‌سته‌کانی ده‌رئه‌بریت له‌به‌رئه‌وه باوان ئه‌بیت ئاگایان له‌و سیگنالانه بیت و ئه‌گه‌ر خۆشیان نه‌توانن له‌گه‌ل منداله‌که گفتوگۆیه‌کی راستوره‌وان بکه‌ن، داوای یارمه‌تی له که‌سانی ده‌وروبه‌ر یان ناسیاو و که‌سانی شاره‌زا بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی منداله‌که بتوانیت هه‌سته‌کانی وه‌کو خۆی ئه‌یه‌ویت ده‌رببریت.
چێ گرنگه؟
قسه له‌گه‌ل منداله‌که‌ت بکه، بۆی بسه‌لمینه که تۆ هه‌ستونه‌سته‌کانی هه‌رچیه‌ک بیت به‌لاته‌وه گرنگه، ئه‌گه‌ر توره ئه‌بیت با توره بیت، ئه‌گه‌ر ئه‌ترسیت هه‌قیه‌تی و تۆ یارمه‌تی ئه‌ده‌یت و ئه‌مه شه‌رم نیه بۆی،ئه‌گه‌ر دله‌راوکییه‌تی و ئه‌ترسیت، ئه‌وه شتیکی ئاساییه‌و مرۆڤ له‌وکاتانه‌دا ئه‌ترسیت، گه‌وره‌کانیش ئه‌ترسن و دله‌راوکی و خه‌فه‌تبارئه‌بن. هه‌ول بده کاتیک قسه له‌گه‌ل منداله‌که‌ت بکه‌یت که تۆخۆت له به‌لانسدایت و ئه‌توانیت ده‌ستبگریت به‌سه‌ر هه‌ستونه‌سته کانی خۆتدا هه‌رچه‌نده ئازاری روحیشت ئه‌دات و پیت ناخۆشه که تۆ و منداله‌که‌ت که‌وتونه‌ته ئه‌و باره ناخۆشه‌وه.
مندال به‌یاری زۆر له هه‌سته‌کانی ده‌رئه‌بریت له جیاتی ووشه. یاری بکه له‌گه‌ل منداله‌که‌و زۆرانبازی له‌گه‌ل بکه،چاوشارکی و بۆک بوکینه‌و دکتوره‌نه‌خۆش و یاری پۆلیس ودز ، ئه‌م یاریانه یارمه‌تی منداله‌که ئه‌دات بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر گرفته‌ده‌ررونیه‌کانیداو ئه‌توانیت هه‌سته‌کانی خۆی ده‌ربریت به‌سه‌ربه‌ستی.
وینه‌کیشان یه‌کیکی تر له‌و شتانه‌ی که ژیان بۆ منداله‌که ئاسانتر ئه‌کات، زۆرجار مندال به وینه هه‌سته‌کانی خۆی ده‌رئه‌بریت ، ئه‌وکاتانه باشه بۆ باسکردنی هه‌ستونه‌سته‌کانی و لیره‌وه ئه‌تونیت یارمه‌تی منداله‌که‌ت بده‌یت.
ئه‌وه‌ی که نابیت و ناکریت له‌گه‌ل منداله‌کادا بیکه‌یت ئه‌وه‌یه که به هیچ شیوه‌یه‌ک نابیت و ناکریت باسی ئه‌ویتر بکه‌یت به‌خراپه، جونکه منداله‌که‌ت به‌شیکه له‌ویش کاتیک تۆ ره‌خنه له‌و‌یتر ئه‌گریت ئه‌و ره‌خنه‌یه ئاراسته‌ی منداله‌که‌شی ئه‌که‌یت، ئه‌گه‌ر ئه‌ویتر که‌سیکی ناگونجاو بیت، منداله‌که خۆی هه‌ستی پیئه‌کات و تیئه‌گات که چۆن و به‌چ شیوه‌یه‌ک مامه‌له‌ی له‌گه‌ل بکات .به‌لام ئه‌گه‌ر تۆ به خراپه باسی بکه‌یت ئه‌وا منداله‌که زیاتر لایه‌نی ئه‌و ئه‌گریت و به‌ره‌نگاری تۆ ئه‌بیته‌وه و ئازاری منداله‌که زیادتر ئه‌بیت.
مندال نابیت په‌یامنیری ئیوه بیت، هه‌رکاتیک شتیک هه‌بوو که پیویسته ئه‌ویتر بیزانیت، ئه‌توانیت به‌هه‌رشیوه‌یه‌کی تر بیت بیگه‌ێنیت به‌و به‌لام به منداله‌که‌دا ئه‌و په‌یامه مه‌نیره. ئه‌وه کاری منداله‌که‌ت نیه.
Första bloggen
07.11.2013 15:11
ڕۆژانە یان هه‌فتانه‌ی منداڵ
پێویست ناکات هەر لە زووەوە منداڵ فێرى پارەى زۆر بکرێت، یان هەر لە خۆڕایى و لەبەر هیچ شتێک پارەى بدرێتێ یان هەر کە فڵان کەس هات بۆ ماڵەوە بە میوانى ئەوە ئیتر مانای ئەوەیە پارەى پێیەو دەیدات بە منداڵەکە، ئەمە کارێکى خراپە و سەر لە منداڵ دەشوێنێ و واى لێدەکات کەوا بزانێ پارە بە ئاسانى دەستدەکەوێت، بەڵام ڕۆژانەیەکى کەم لەلایەن خێزانەوە بۆ منداڵەکە کە خۆى بەکارى بهێنێت وەکو خۆى دەیەوێت بڕیارى بەسەردا بدات شتێکى ڕاستە، بە بۆنەى جەژنى لە دایکبوون و ڕۆژانى گرنگى ترەوە دیارى دان بە منداڵ شتێکى باشە له سنوریکی گونجاو‌دا.
ئەم ڕۆژانەیە(هه‌فتانه‌یه) کە بە منداڵ دەدرێ( نیشانەیەکە) و منداڵەکە فێرى ئەوە دەکات کە بڕیارى بەسەردا بدات و مەشق بکات لەسەر هەڵبژاردنى ئەو شتانەى کە خۆى بە باشیان دەزانێت. ئەم ڕۆژانەیە پێویسته زیاد بکرێت بە گەورەبوونى منداڵەکە و جیاوازى هەبێت لە نێوانى منداڵانى خێزانەکەدا لە تەمەنى جیاوازدا. هەق و پێویستى سەرشان پێویستە جیاواز بێت بەپێى جیاوازى تەمەن.
کە منداڵ خۆى فێرى نەخشەکێشان و پارە کۆکردنەوەو هەڵبژاردن ببێت زۆر جیاوازە لەوەى هەر دەستپان بکاتەوە و داواى پارە بکات و نەزانێ پارە چییەو نەزانێ چى هەڵدەبژێرێ.
لەبیرمە ڕۆژێکیان کاتێ کە لە دانشگاى بەغدا دەمخوێند مووچەى مانگێکیان بۆ ناردم کە 25 دینار بوو، هەر هەمان ڕۆژ چووم دام بە چاکەتێک کە زۆر حەزم لێ کردبوو. (تێبینى: خوێندنم لە کۆلێژى ئابوورى لە ساڵى 1970 دا بوو). ڕۆژانەى منداڵ بەپێى بارى ئابوورى خێزان دەگۆڕێ و جیاوازى هەیە لە خێزانێکەوە بۆ خێزانێکى تر‌و ئەمە ئەگەر بێت و هەر لە ئێستاوە منداڵ بەشدارى ئابوورى خێزانەکە بکات و ئاگاى لە بوجدەى خێزانەکە بێت هەستێکى ڕاست دەدات بە منداڵەکە و واى لێدەکات کە یارمەتى خێزانەکە بدات و هەر لە تەمەنى زووەوە هەست بەو کەموکوڕیانە بکات کە لە ناو کۆمەڵدا هەیە و بگەڕێت بەدواى هۆیەکانیدا کە ئەمەش ئەگەر چارەسەرکرا ئه‌بێت بەهۆى درووستبوونى کۆمەڵگایه‌کی یەکسانتر و بەختەوەرتر. قوتابخانە ڕۆڵێکى گەورە دەبینێت لەم بارەیەوە کە منداڵان ئامادە بکات بۆ ژیانى دواڕۆژ. قوتابخانە پێویستە ڕۆڵى کۆمەڵێکى بچووک ببینێت بۆ منداڵ کە هەموو کار‌و ڕووداوێکى کۆمەڵایەتى و ئابوورى تێدا ڕووبدات، قوتابخانە ئەبووایە وەکو مەیدانى ماستفرۆشەکان بووایە بۆ ئەم مەبەستە و منداڵانى فێرى ئاڵووگۆڕ بکردایە لەم تەمەنەدا، منداڵ فێرى ئەوە بکرایە کە چۆن کارگە دادەنرێ و چۆن قازانج دەکات و چۆن خاوەنەکانى قازانجەکە بەش دەکەن، ئەمانە بە ئاسانى لە قوتابخانەدا دەکرێت و پێویستى بە کارگە و کێڵگە نییە، بەڵکو پۆل و گۆڕەپانى قوتابخانە بەسە بۆئەوەى ئەم کارەى تێدا بکرێت هەر لە درووستکردنى باخێکى بچووکەوە لە گۆڕەپانى قوتابخانەدا تاکو ئیشی دەست و کردنەوەى بازاڕى هەفتانە و مانگانە لە ڕۆژە گرنگەکاندا کە منداڵان خۆیان شتى خۆیان دەچنن و دەیدروون و دەیکەن و بەیارمەتى مامۆستاکەیان دەتوانن ژمارە و پێوان فێرببن و فێر ببن کە چۆن کارگەیەک و کێڵگەیەک درووست دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت.
سودیکی تری هه‌فتانه‌ی مندال ئه‌وه‌یه که مندال فیری چاوه‌روانی ئه‌کات، چاوه‌روانی رۆژی پاره‌وه‌رگرتنه‌که. ئه‌مه‌ش زۆر سودی هه‌یه له‌زۆر رووه‌وه‌ی تری ژیانیشه‌وه،له‌وانه‌یه منداله‌که بریاری کرینی ئه‌وه‌ی بیری لیکردۆته‌وه بیگۆریت،یان پاره‌که بۆشتیکی تر به‌کار بهینیت که زۆرتر پیویستێتی.
سودیکیتری ئه‌م هه‌فتانه‌یه، ئه‌وه‌یه که مندال بتوانیت پلاندانیت که له هه‌فته‌ی داهاتوودا چۆن پاره‌که‌ی خه‌رج بکات،یان نه‌یکات، چونکه هه‌ندیکجار که ئه‌و پیویستتیه‌ی هه‌یه‌تی پیویستی به پاره‌ی زیاتره،له‌به‌رئه‌وه ئه‌بیت پاره‌که‌ی کۆبکاته‌وه و له‌گه‌ل پاره‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و شته‌ی خۆی خوازیاریه‌تی بیکریت. لیره‌دا باوان ئه‌توانن که په‌یمانی له‌گه‌ل ببه‌ستن که ئه‌گه‌ر ئه‌و نیوه‌ی نرخی ئه‌وشته‌ی ئه‌یه‌ویت کۆبکاته‌وه، ئه‌وه ئه‌وان ئه‌توانن نیوه‌که‌ی تری بۆبده‌ن.
سودیکیتری ئه‌م هه‌فتانه‌یه فیربوونی ژماره‌وپیوانه که منداله‌که به‌هۆی بریاردانی بۆ سه‌رفکردنی پاره‌که‌ی فیریئه‌بیت.
سودیکی تری هه‌فتانه، متمانه به‌خۆکردن و به‌رزنرخاندنی منداله‌که خۆیه‌تی بۆخودی خۆی. که ئه‌مه ئه‌بیت به‌هۆی به‌هیزکردنی که‌ساییه‌تی منداله‌که و ریزی خۆی و کۆمه‌لگاکه‌شی بگریت.
هه‌موو ئه‌مانه و زۆرشتی تریش به‌هۆی هه‌فتانه‌وه مندال فیرئه‌بیت.
به‌لام هه‌رکاتیک له‌خۆته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ت پییه‌ودلتخۆشه ده‌ستتکرد به‌پاره‌پیدانی منداله‌که ئه‌وه هه‌موو ئه‌وشته‌باشانه‌ی که منداله‌که‌ت فیریببو به‌تالئه‌بیته‌وه و وازیلیناهینیت که ببیت به مرۆڤیکی به‌سود بۆخۆیی و بۆ کۆمه‌لگاکه‌ی.
Ämne: کورته باسه‌کان
Inga kommentarer hittades.