Sök på hemsidan

Kontakt

sherzad mustafa
‌Lindhemsvägen 48
194 51 Upplandsväsby
Sweden. stockholm

00946-0709532253

sherzad_mustafa@hotmail.com

وه‌لام

16.11.2013 14:30


 

وه‌لامیک بۆ پرسیاره‌که‌ی شاراخان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ کاتیک منداڵیک بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌ری بهینیته‌ پیکه‌نین شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ ئه‌کات، ئایا ئه‌مه‌ چ کاریگه‌ییه‌کی ئه‌بیت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی منداله‌که‌ له‌ دوا رۆژدا؟

 

مندال هه‌ریه‌که‌یان جیاوازن به‌پیی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی که‌ تێیدا گه‌وره‌ ئه‌بن و به‌هوی بۆماوه‌ییه‌وه، که‌واته‌ ئه‌م دوو کاریگه‌ریه‌ که‌سایه‌تیی مندال دیاری ئه‌کات، له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ ئه‌بینین که‌ هه‌مان دایکوباوک که‌ مندال په‌روه‌رده‌ ئه‌که‌ن به‌لام منداله‌کان که‌مجار له‌یه‌ک ئه‌چن، چونکه‌ ژینگه‌که‌ی که‌ تیێدا گه‌وره‌ئه‌بن ئه‌گۆڕیت به‌وه‌ی که‌ هه‌مان دایکوباوک به‌ گۆڕانیکی گه‌وره‌دا تیئه‌په‌رن له‌ مابه‌ین مندالی یه‌که‌م و منداله‌کانی تردا.

مندال زیره‌که‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی شوینی خۆی له‌ خێزاندا، ئه‌مه‌یان به‌ بیده‌نگی و له‌سه‌رخۆیی شوینی خۆت ئه‌کاته‌وه‌ ئه‌ویتریان به‌ گالته‌و پیکه‌نین، ئه‌میان سه‌رکرده‌و ڕینیشآنده‌ره‌ ئه‌ویتریان خۆسه‌پینه‌و ئه‌یه‌ویت به‌ هۆی هیزی مه‌چه‌کو بازو خۆی بکات به‌ گه‌وره‌ی ئه‌وانیتر، ئیتر هه‌رمنداله‌و به‌شیوه‌یه‌ک ئه‌یه‌ویت (بوونی) خۆی بسه‌لمینیت له‌ ناو خیزاندا به‌شیوه‌یه‌ک که‌ بگونچی له‌گه‌ل یاساو ریسای خیزانه‌که‌دا.

ئیمه‌ وه‌کو په‌روه‌رده‌کار کاریگه‌ریه‌کی زۆرمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی منداله‌که‌ هه‌ر له‌کاتی له‌دایکبونه‌وه‌، به‌هۆی  جۆری مامه‌له‌کردنمان له‌گه‌لیان،له‌ شیوه‌ی رازیبوونمان یان نارازیبونمان‌ له‌ هه‌لسوکه‌وتیان ،هه‌ر له‌ ته‌ماشاکردنیانه‌وه‌ هه‌تاکو شیوه‌ی قسه‌کردنمان یان شیوه‌ی روخسارمان و به‌رزیونزمی ده‌نگو جولاندنی سه‌روده‌‌ستوپێمان له‌گه‌لیاندا.

ئیمه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌که‌ین به‌بیئه‌وه‌ی بزانین که‌ چه‌ند کارئه‌کاته‌سه‌ر ره‌فتاری منداله‌کانمان و وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌وان و قبولکردن و قبولنه‌کردنی ئه‌وان بۆ ئیمه‌و بۆ ژیان به‌گشتی وه‌ له‌ دوایشدا چه‌ند کارئه‌کاته‌سه‌ر که‌سایه‌تیی منداڵه‌که‌.

هه‌موو ئه‌م کارتیکردنانه‌ له‌ گۆڕانیکی هه‌میشه‌ییدان له‌ هه‌موو ژیانی مرۆڤدا و هه‌رگیز گۆڕانی که‌ساییه‌تیی مرۆڤ دوایی نایه‌ت

ئه‌و منداله‌ی که‌ هه‌ولی ئه‌وه‌ ئه‌دات که‌ دڵی ده‌ووروبه‌ره‌که‌ی خۆشکات  به‌ ره‌فتاری خۆش و قسه‌ی پیکه‌نیناوی ، جۆریکه‌ له‌ که‌سایه‌تتی که‌ وای به‌باش ئه‌زانیت که‌ به‌وه‌ ره‌زامه‌ندی ده‌وورو‌به‌ر به‌ده‌ست ئه‌هینیت و بینیویه‌تی و به‌ تاقیکردنه‌وه‌ بۆی ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئه‌توانیت پیویستیه‌کانی خۆی به‌وشیوه‌یه‌ دابین بکات. که‌ ئه‌مه‌ش ئستراتیجیه‌تی ژیانه‌ و هه‌ولیکی مرۆڤه‌ بۆ مانه‌وه‌. هه‌رکاتیک بۆی ده‌رکه‌وت یان ریگایه‌کی تری دۆزیه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی، ئه‌وه‌ ئه‌م ڕیگایه‌ به‌رئه‌دات و وازی لیئه‌هینیت. چونکه‌ هه‌موو مرۆڤیک ئه‌گه‌ر ریگای لینه‌گیریت، هه‌موو ریگایه‌ک تاقیئه‌کاته‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌کانی خۆی، وه‌ ئه‌مه‌ش باشترین ریگایه‌ بۆ منداله‌که‌شت که‌ خۆی ئه‌و ریگایانه‌ تاقیبکاته‌وه‌ و بزانی که‌ توانای خۆی چه‌نده‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئاوات و خواسته‌کانی خۆی.