ڕۆژانە یان هه‌فتانه‌ی منداڵ
15.11.2013 17:15
پێویست ناکات هەر لە زووەوە منداڵ فێرى پارەى زۆر بکرێت، یان هەر لە خۆڕایى و لەبەر هیچ شتێک پارەى بدرێتێ یان هەر کە فڵان کەس هات بۆ ماڵەوە بە میوانى ئەوە ئیتر مانای ئەوەیە پارەى پێیەو دەیدات بە منداڵەکە، ئەمە کارێکى خراپە و سەر لە منداڵ دەشوێنێ و واى لێدەکات کەوا بزانێ پارە بە ئاسانى دەستدەکەوێت، بەڵام ڕۆژانەیەکى کەم لەلایەن خێزانەوە بۆ منداڵەکە کە خۆى بەکارى بهێنێت وەکو خۆى دەیەوێت بڕیارى بەسەردا بدات شتێکى ڕاستە، بە بۆنەى جەژنى لە دایکبوون و ڕۆژانى گرنگى ترەوە دیارى دان بە منداڵ شتێکى باشە له سنوریکی گونجاو‌دا.
ئەم ڕۆژانەیە(هه‌فتانه‌یه) کە بە منداڵ دەدرێ( نیشانەیەکە) و منداڵەکە فێرى ئەوە دەکات کە بڕیارى بەسەردا بدات و مەشق بکات لەسەر هەڵبژاردنى ئەو شتانەى کە خۆى بە باشیان دەزانێت. ئەم ڕۆژانەیە پێویسته زیاد بکرێت بە گەورەبوونى منداڵەکە و جیاوازى هەبێت لە نێوانى منداڵانى خێزانەکەدا لە تەمەنى جیاوازدا. هەق و پێویستى سەرشان پێویستە جیاواز بێت بەپێى جیاوازى تەمەن.
کە منداڵ خۆى فێرى نەخشەکێشان و پارە کۆکردنەوەو هەڵبژاردن ببێت زۆر جیاوازە لەوەى هەر دەستپان بکاتەوە و داواى پارە بکات و نەزانێ پارە چییەو نەزانێ چى هەڵدەبژێرێ.
لەبیرمە ڕۆژێکیان کاتێ کە لە دانشگاى بەغدا دەمخوێند مووچەى مانگێکیان بۆ ناردم کە 25 دینار بوو، هەر هەمان ڕۆژ چووم دام بە چاکەتێک کە زۆر حەزم لێ کردبوو. (تێبینى: خوێندنم لە کۆلێژى ئابوورى لە ساڵى 1970 دا بوو). ڕۆژانەى منداڵ بەپێى بارى ئابوورى خێزان دەگۆڕێ و جیاوازى هەیە لە خێزانێکەوە بۆ خێزانێکى تر‌و ئەمە ئەگەر بێت و هەر لە ئێستاوە منداڵ بەشدارى ئابوورى خێزانەکە بکات و ئاگاى لە بوجدەى خێزانەکە بێت هەستێکى ڕاست دەدات بە منداڵەکە و واى لێدەکات کە یارمەتى خێزانەکە بدات و هەر لە تەمەنى زووەوە هەست بەو کەموکوڕیانە بکات کە لە ناو کۆمەڵدا هەیە و بگەڕێت بەدواى هۆیەکانیدا کە ئەمەش ئەگەر چارەسەرکرا ئه‌بێت بەهۆى درووستبوونى کۆمەڵگایه‌کی یەکسانتر و بەختەوەرتر. قوتابخانە ڕۆڵێکى گەورە دەبینێت لەم بارەیەوە کە منداڵان ئامادە بکات بۆ ژیانى دواڕۆژ. قوتابخانە پێویستە ڕۆڵى کۆمەڵێکى بچووک ببینێت بۆ منداڵ کە هەموو کار‌و ڕووداوێکى کۆمەڵایەتى و ئابوورى تێدا ڕووبدات، قوتابخانە ئەبووایە وەکو مەیدانى ماستفرۆشەکان بووایە بۆ ئەم مەبەستە و منداڵانى فێرى ئاڵووگۆڕ بکردایە لەم تەمەنەدا، منداڵ فێرى ئەوە بکرایە کە چۆن کارگە دادەنرێ و چۆن قازانج دەکات و چۆن خاوەنەکانى قازانجەکە بەش دەکەن، ئەمانە بە ئاسانى لە قوتابخانەدا دەکرێت و پێویستى بە کارگە و کێڵگە نییە، بەڵکو پۆل و گۆڕەپانى قوتابخانە بەسە بۆئەوەى ئەم کارەى تێدا بکرێت هەر لە درووستکردنى باخێکى بچووکەوە لە گۆڕەپانى قوتابخانەدا تاکو ئیشی دەست و کردنەوەى بازاڕى هەفتانە و مانگانە لە ڕۆژە گرنگەکاندا کە منداڵان خۆیان شتى خۆیان دەچنن و دەیدروون و دەیکەن و بەیارمەتى مامۆستاکەیان دەتوانن ژمارە و پێوان فێرببن و فێر ببن کە چۆن کارگەیەک و کێڵگەیەک درووست دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت.
سودیکی تری هه‌فتانه‌ی مندال ئه‌وه‌یه که مندال فیری چاوه‌روانی ئه‌کات، چاوه‌روانی رۆژی پاره‌وه‌رگرتنه‌که. ئه‌مه‌ش زۆر سودی هه‌یه له‌زۆر رووه‌وه‌ی تری ژیانیشه‌وه،له‌وانه‌یه منداله‌که بریاری کرینی ئه‌وه‌ی بیری لیکردۆته‌وه بیگۆریت،یان پاره‌که بۆشتیکی تر به‌کار بهینیت که زۆرتر پیویستێتی.
سودیکیتری ئه‌م هه‌فتانه‌یه، ئه‌وه‌یه که مندال بتوانیت پلاندانیت که له هه‌فته‌ی داهاتوودا چۆن پاره‌که‌ی خه‌رج بکات،یان نه‌یکات، چونکه هه‌ندیکجار که ئه‌و پیویستتیه‌ی هه‌یه‌تی پیویستی به پاره‌ی زیاتره،له‌به‌رئه‌وه ئه‌بیت پاره‌که‌ی کۆبکاته‌وه و له‌گه‌ل پاره‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و شته‌ی خۆی خوازیاریه‌تی بیکریت. لیره‌دا باوان ئه‌توانن که په‌یمانی له‌گه‌ل ببه‌ستن که ئه‌گه‌ر ئه‌و نیوه‌ی نرخی ئه‌وشته‌ی ئه‌یه‌ویت کۆبکاته‌وه، ئه‌وه ئه‌وان ئه‌توانن نیوه‌که‌ی تری بۆبده‌ن.
سودیکیتری ئه‌م هه‌فتانه‌یه فیربوونی ژماره‌وپیوانه که منداله‌که به‌هۆی بریاردانی بۆ سه‌رفکردنی پاره‌که‌ی فیریئه‌بیت.
سودیکی تری هه‌فتانه، متمانه به‌خۆکردن و به‌رزنرخاندنی منداله‌که خۆیه‌تی بۆخودی خۆی. که ئه‌مه ئه‌بیت به‌هۆی به‌هیزکردنی که‌ساییه‌تی منداله‌که و ریزی خۆی و کۆمه‌لگاکه‌شی بگریت.
هه‌موو ئه‌مانه و زۆرشتی تریش به‌هۆی هه‌فتانه‌وه مندال فیرئه‌بیت.
به‌لام هه‌رکاتیک له‌خۆته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ت پییه‌ودلتخۆشه ده‌ستتکرد به‌پاره‌پیدانی منداله‌که ئه‌وه هه‌موو ئه‌وشته‌باشانه‌ی که منداله‌که‌ت فیریببو به‌تالئه‌بیته‌وه و وازیلیناهینیت که ببیت به مرۆڤیکی به‌سود بۆخۆیی و بۆ کۆمه‌لگاکه‌ی.
شێرزاد مسته‌فا
ستۆکهۆلم 15/11/2013